عەلی ڕەبیعی، وەزیری تەعاون، كاروخۆشبژێویی كۆمەڵایەتیی دەوڵەتی حەسەن ڕۆحانی لەبارەی ئاماری لە لیستە دەرهاویشتنی یارانەی نەغدی گوتی، پاش كەمكردنەوەیەی ئەم دواییانه به گشتی تا ئێستا ٢ میلیۆن كەس یارانه‌یان بڕدراوه.
عەلی ڕەبیعی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه لە ڕێوڕەسمی ناساندنی یەكێك لە جێگره‌کانی خۆیدا گوتی: کێشه له‌و کاتهڕا ده‌ستی پێ‌کرد که مەحموود ئەحمەدی نژاد یارانەی نەغدیی بە پوڵی “ئیمامی زەمان” ناوبرد، ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌وه فەرهەنگێكی هه‌ڵه‌ی جێخستوه که ئێستاش كە زۆر که‌س پێیان وایه یارانەكانیان پووڵ‌و یارمه‌تیی ئیمامی زەمانه، ئیدی نازانن یارانه بۆ خه‌ڵکی هه‌ژارو که‌م داهاته.
لە لایەكی دیكەوە عەلی عەسكەری، سەرۆكی ڕێكخراوی كاروباری ماڵیاتی ئێرانیش ئاشکرای کردوه که زانیاریی ماڵیاتیی خه‌ڵک بۆ لابردنی یارانەی پڕداهاتەكان خراوه‌ته به‌ر دەستی دەوڵەت. به‌وه‌ش پێده‌چێ له داهاتوودا یارانه له خه‌ڵکێکی زیاتر ببڕدرێ.