سەرۆكی ڕێكخراوی مودیرییەتو پلاندانانی ئێران دهڵێ لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتا ئەمساڵ تەنیا سەدی ٥٣ لە بوودجەی ئێران هاتۆته دی. ئهو دهڵێ دەوڵەت قەرارە بەم نیوەیه له بوودجەی ئهمساڵ وڵات بەڕێوەبەرێ.
محەممەد باقر نۆبەخت، ڕۆژی یەكشەممە ١١ی گەلاوێژ باسی ئهوهی کردهوه که بە سهرنجدان بە دابەزینی نرخی نەوت، مەجلیس دەوڵەتی ئەركدار كردوه لە بودجهی ئهمساڵ لهسهر حیسابی ٢٢٠ هەزار میلیارد تمەنی ببەستێ.
ناوبراو دهڵێ ئهمساڵ نە تەنیا بوودجەی ٢٣٦ هەزار میلیارد تمەنیی دەوڵەت لە ساڵی ٩٤، بەڵكوو تەنانەت ٢٢٠ هەزار میلیارد تمەن مەزندە كراوهکهی مەجلیسیش نایەتە دیو له ڕاستیدا تەنیا ١٨٤ هەزار میلیارد تمەن لەم بوودجەیە دێتە دی.
پێش ئەمەش كاربەدەستانی دەوڵەتی ئێران ڕایانگەیاندبوو كە بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، دابەزینی ئاستی فرۆشتنو هەروەها نەگەیشتنی بەشێك لە داهاتی نەوت دهوڵهت تووشی كەسریی بوودجە دەبێ.
عەلی تەیب نیا، وەزیری ئابووریی ئێرانیش دهڵێ لە ساڵی ١٣٩٣دا نزیك بە ٢٠ ههزار میلیارد تمەن لە داهاتی نەوتی ئێران له کهمی داوه.
ئامارەكانی بانكی ناوهندیی ئێرانیش ئەمە دەردەخەن كە داهاتی نەوتی ئێران لە ساڵی ٩٠ سەرووی ١١٨ میلیارد دۆلار بووە كە پاش گهمارۆکان بۆ ساڵی دوایی بۆ ٦٨ میلیارد دۆلارو پاش دوو ساڵ بۆ ٦٥ میلیارد دۆلار كەم بوویەوە.
نوبەخت لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا دەڵێ ئێستاش بە هۆی گەمارۆكان، ناتوانین 6 تا 7 میلیارد دۆلار لە داهاتە نەوتییەكانی ئێران وهربگرینهوه.