• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

ڕیسوایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریە

بەرواری بڵاو کردنەوە 2019/02/04
جۆری بابەت: جیهان

ماڵپەڕی ڕایەڵەی هەواڵدەریی TRT ی تورکیە ڕۆژی ١١ی ڕێبەندان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی شەڕ و لێکدان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیە و سپای پاسدارانی ئێران، کۆتایی هاوکارییەکانی ڕووسیە و ئێرانی پشتڕاستکردەوە. بەپێی سەرچاوەکان لەو شەڕەدا چەند کەس لە هەردوو لایەن کوژراون.
لە هەمان کاتدا ڕۆژنامەی “نوایا” ڕووسی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە کە کە ڕووسیە و ئێران بەکردەوە کێبڕکێیان بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەستپێکردووە. بەڵگەکان پێشاندەری ئەوەن کە ڕووسیە بە کردەوە دەیهەوێ ئێران لە سووریە دوورخاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش خەریکی سازانە لەگەڵ حکوومەتی تورکیە و لەوبارەوە بۆ پێکهێنانی ناوچەیەکی ئەمن لە سنووری سووریە و داهاتووی سووریە ڕێککەوتتنێکی گرینگیان ئیمزا کردوە.
لە ئێستادا کێشە و ناکۆکی نێوان ڕووسیە و ئێران گەیشتۆتە لوتکە، بەڵام هیچکام لەو دوو لایەنە نایانهەوێ پەردە لە سەر ئەو ناکۆکییە هەڵدەنەوە بەڵام مێدیا و هەواڵدەرییەکان ڕۆژانە ئەو ناکۆکیانە ئاشکرا دەکەن.
لە ئێران وەک هەمیشە هەواڵەکانی پێوەندیدار لە پێوەندیی لەگەڵ سووریەدا لە ژێر تیغی سانسۆردایە، بەڵام ڕۆژی ٥ی ڕێبەندان هەواڵدەریی “دویچەولە ” هەواڵی شەڕ و لێکدانی هێزەکانی ئێران و ڕووسیەی لە گوندی “ئەلغاب” بڵاو کردەوە کە دوو لایەن بە خومپارە و تانک و چەکی قوڕس لێکیان داوە. ئەوە لە کاتێکدا بوو کە “حشمەتوڵڵا فەلاحەت پیشە” ڕایگەیاند کە لە کاتی بۆمبارانی فڕۆکەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر سپای پاسداران، ڕووسیە پەدافەندەکانی ئیس ٣٠٠ی لە کار خستووە و پشتیوانی لە هێزەکانی ئێران نەکردوە. هەر لەو کاتەدا ” سرگئی ریابکۆف” جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیە لە وتووێژێکدا لەگەڵ CNN بە ئاشکرا ڕایگەیاند کە ڕووسیە و ئێران هاوپەیمان نین. لە کارکەوتنی پەدافەندەکانی ڕووسیە بوو بە هۆی ئەوەی کە کاربەدەستێکی ڕێژیمی ئێران باس لە خەیانەتی ڕووسەکان بکات و ئاشکرایکرد کە ناکۆکی ئێران و ڕووسیە زۆر لەوە گەورەترە کە باس دەکرێ. ڕێبەرانی ئیسڕائیل دەمێکە دەیانهەوێ و داوایان لە ڕووسیە کردووە کە هێزەکانی ئێرانی و ئەو گرووپانەی کە سەر بەئێرانن لە سنوورەکانی ئیسڕائیل دووریان بخاتەوە کە ڕووسیە ئەو داوایەی ئیسڕائیلی جێبەجێکردوە.
لە ئێستادا کۆماری ئیسلامی لە سووریەش تاک و تەریک ماوەتەوە و لە کاتێکدا کە سپای پاسداران ئەو هەموو زیانە گیانی و داراییەی لە سووریە بەرکەوتوە ئێستا خۆی بە دۆڕای ئەو یارییە دەزانێ و بێجگە لە ڕیسوایی شتێکی بۆ نەماوەتەوە. بەرگەگرتنی ئەو شکستە ئابڕووبەرانەیە زۆر سەختە، ئەویش لە کاتێکدا کە سەرانی ڕێژیم بە خەیاڵی دروشمی ستراتیژی ” ڕوو بە ڕۆژهەڵات”( نگاە بە شرق) ویستیان دڵی خۆیان بە ڕووسەکان خۆش بکەن و لە نێو ئەو هەموو ڕیسوایی و تەریکەوتنەوەدا بە قسەی خۆیان هاوپەیمان بۆ خۆیان بدۆزنەوە. لە شوێنێکدا کە بەرژەوەندییەکانی ئیسڕائیل لە گۆڕێدایە، بێگومان ڕووسیە پشت لە ئێران و پشتیوانی لە ئیسڕائیل دەکا و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئیسڕائیل ڕیککەوتوون و لەو نێوەدا ئێران سەری بێ کڵاو ماوەتەوە. لە کاتێکدا کە ” یەحیا ڕەحیم سەفەوی ڕاوێژکاری خامنەیی دیواری ستراتیژی دەوڵەتەکەی بۆ دژایەتی لە گەڵ سەهیۆنیستەکان هاوپەیمانی لە گەڵ چین و ڕووسیە هەڵدەچنێ، لەو کاتەدا رووسەکان پەدافەندەکانیان لە کار دەخەن و ئیسڕائیل بێ ترس هێزەکانی سپای پاسداران لە سووریە بۆمباران و مووشەکباران دەکا.
ڕووسەکان لە چاوپێکەوتنەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیلییەکان قەولیان داوە کە بەرژەوەندییەکانی ئیسڕائیل و ئەمنییەتی ئیسڕائیل بپارێزن. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئیسڕائیل و ئورووپا هەموویان بە یەکەوە هێژموونی ئێران لە ناوچەکە و جیهاندا بە مەترسیدار دەزانن، بە تایبەتی سێ وڵاتی زلهێزی ئاڵمان، فەڕانسە و بریتانیا پێداگریی لە سەر پاراستنی ئاسایش و ئەمنییەتی ئیسڕائیل دەکەنەوە. لەو نێوەدا ئێران بێجگە لە گرووپە تێرۆریستیەکان هیچ هێز و پشتیوانێک شک نابا و هیچ لایەنێکی بەهێز و خاوەن دەسەڵات پشتیوانی لێ ناکا و بێگومان درێژەکێشانی ئەو بارودۆخە بێجگە لە ڕیسوایی بۆ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ شتێکی دیکەی بەدواوە نابێ.

بابەتی هاوشێوە

جیهان

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30
جیهان

هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی شانۆی کوردیی “یۆتۆبۆری” لە وڵاتی سۆید بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist