لە سەرەتای ساڵەوە تاكوو ئێستا ٦٤ هێكتار لە لەوەڕگەكانی ژێر چاوەدێریی ژینگەپارێزیی پارێزگای كرماشان ئاگریان تێبەربووە كە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو تا ئاستێكی بەرچاو زیادی كردووە.
بەهادۆر چراغی، فەرماندەی بهشی پارێزگاری له ژینگەپارێزیی كرماشان وێڕای ئاماژە بەوهی كە زۆرترین حاڵەتەكانی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەی ژێر چاوەدێریی بێستووندا ڕوویان داوە، گوتی: لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا ١٠ حاڵەتی ئاگركەوتنەوە لە دارستانو لەوەڕگەكانی ژێر چاوەدێریی بەڕێوەبەرایەتیی پارێزگای كرماشاندا ڕوویان داوە.
بهردهوامیی ئاگرکهوتنهوه له کرماشان له حاڵێکدایه که ماوهیهک پێش ئێستا له سهلاسی باوهجانێش بههۆی ئاگرکهوتنهوه زیاتر له ١٠ هێکتار دارستانو لهوهڕگه سووتابوون.