پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزب بە ناوی عەبدوڵلا حوسێن زاد ناسراو بە مەلا عەوڵڵا خەڵکی گوندی قۆزلوێی گەورە سەر بە شارستانی مەهاباد کۆچی دوایی کرد. ناوبراو لە سەرەتاکانی شۆڕشدا بوو بە پێشمەرگەی هێزی شەهید پێشەوا و لەو ڕیگەیەدا خزمەتی بە حیزب و گەلەکەی کرد. عەبدووڵڵا حوسێن زادە بەهۆی نەداری بنەماڵەکەی وازی لە پێشمەرگایەتی هێنا و گەڕایەوە نێوخۆی وڵات و بەداخەوە ڕۆژی ١٢.١١.١٣٩٧ی هەتاویی بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
لە لایەن ڕاگەیاندنی حیزبی ذیموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی عەبدووڵلا حەسەن زادە و کەسوکاری و خەڵکی گوندی قۆزلوێ دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.