ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له شاری كه‌ربه‌لا، ده‌ستڕێژی گوللـه‌یان له “عه‌لا مه‌شزوب” نووسه‌ر و چیرۆكنووس كرد و له نزیك ماڵه‌كه‌ی، تیرۆریان كرد. ناوبراو یەکێک لە ڕخنەگرانی دەستێوەردانی ڕێژیمی ئێران لە عێراقدا بوو.
وێبسایتی سكای نیوزی عه‌ره‌بی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌شزووب لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵه‌كه‌ی، له ناوه‌ڕاستی كه‌ربه‌لا، لەلایەن چەند چەکدارێکەوە هێرشیی کراوەتە سه‌ری و 13 گوللـه‌یان لێداوه و ناوبراو ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
دوای رووداوه‌كه‌ی، به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای نیوز، چالاكوانانی عێراق له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، نووسراوێكی مه‌شزووبیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا ره‌خنه‌ی له شۆڕشی ئیسلامی ئێران و خومه‌ینی گرتبوو، كه به “شۆڕشی كاسێت” ناوده‌برێت.
چالاكوانان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و نووسینه و وتار و ره‌خنه هاوشێوه‌كانی، بوونه‌ته هۆكاری تیرۆركردنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌یلیان بۆ گرووپه چه‌كدارییه‌كانی سه‌ر به ئێران هه‌یه و دەوترێ سەر بە دەستەو تاقمەکانی حەشدیی شەعبین.
مه‌شزووب، له ساڵی 1968زایینی له‌دایكبووه و ساڵی 1992-1993 كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه، هه‌ر له بواره‌كه‌ی خۆیدا له ساڵی 1999 ماسته‌ر و دكتۆراشی له 2014 ته‌واو كردووه.
مه‌شزووب چەندین کتێب و نووسراوەی ڕخنەئامێزی لە دیاردەی تێکەڵاوی دین و سیاسەت و پەسنی کۆمەڵگای مەدەنی لێبڵاو کراوەتەوە کە بریتین له: “جمهوریة الخان، مدن الهلاك – شاهدان، فوضی الوطن، جریمة فی الفیس بوك، ا‌دم سامی – مور).
چالاكوانان پوخته‌ی ره‌خنه‌كه‌ی مه‌شزووبیان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باسی روحوڵڵا خومه‌ینی، رێبه‌رو بونیاتنەری کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ١٣٥٧ كردووه و ده‌ڵێت: “بیرۆكه‌یه‌كی ته‌مومژاویم هه‌بوو له باره‌ی ئه‌و كۆڵانه‌ی خومه‌ینی لێی نیشته‌جێ بوو، كۆڵانێك بوو له‌سه‌ر شه‌قامێكی دوور و درێژ، ئه‌و پیاوه له عێراق له‌نێوان نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا ماوه‌ی سێزده ساڵ مایه‌وه، دواتر چووه كوێت، به‌ڵام له‌وێ پێشوازی لێنه‌كرا، بۆیه بڕیاریدا بچێته پاریس، دوای ئه‌وه‌ش له رێگه‌ی كاسێت و تۆماری ده‌نگی، شۆڕشه‌كه‌ی هه‌نارده‌ی ئێران كرد، كه به (شۆڕشی كاسێت) ناوبراوه. دواتر ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت، دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕێكی له دژی ئه‌و وڵاته واتە عێڕاق هه‌ڵگیرساند، كه پێشتر میوانداری كردبوو.