ڕۆژی هه‌ینی ڕیکه‌وتی 12/11/1397 ته‌شکیلاتی ناوه‌ندی یه‌کی حیزبی دیموکراتی کوردستان به هاوکاری په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب له پاریزگای و سلێمانی و کۆمیته‌ی حیزب له شاری سلێمانی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سیاسی ته‌شکیلاتی بۆ ئه‌ندامانی حیزب پێکهێنا.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا فه‌رید سه‌لیمی به‌رپرسی به‌شی ته‌شکیلاتی ئاشکرای ناوه‌ندی یه‌کی حیزب مه‌به‌ستی له‌م کۆبوونه‌وه بۆ به‌شداربووان شی کرده‌وه، کۆبوونه‌وه‌که له دووبه‌شدا به‌ڕێوه‌جوو سه‌ره‌تا حه‌سه‌ن شێخانی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب باسێکی له ژێر ناوی چۆن ڕووداوه‌کان بخوێنینه‌وه پیشکه‌ش به به‌شداربووان کرد ، ناوبراو له باسه‌که‌یدا تیشکی خسته سه‌ر وه‌زعیه‌تی سیاسی ئێستای ئێران و کوردستان هه‌روه‌ها ناوبرا و له درێژه‌ی وته‌کانیدا به وردی باسی له ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریه‌کان و چۆنیه‌تی ته‌عامولی کورد له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا به تیر و ته‌سه‌لی قسه‌ی کرد.
له درێژه‌ی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا سۆران نووری به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی حیزب له پاریزگای سلێمانی وێڕای به‌خێرهاتنی به‌شداران کۆمه‌ڵه باسێکی په‌یوه‌ندیدار به وه‌زعیه‌تی سیاسی ئێستای کوردستان و ته‌شکیلاتی حیزب وه‌ک (ڕۆژهه‌ڵات مێحوه‌ری،ناوه‌ندی هاوکاری،ئه‌رک و وه‌زایفی ئه‌ندامانی حیزب) پێشکه‌ش به به‌شداران کرد و له کۆتایدا به‌شداران قسه و باس و تێبینیه‌کانی خۆیانیان باسکرد که له‌لایه‌ن حه‌سه‌نی شێخانی و سۆران نووری وڵامدرانه‌وه.