گۆڤاری “سانگ لاینز” ی بریتانیا ناوی کەیها کەلهۆڕ، هونەرمەندی ناسراوی کوردی لە ڕیزی هونەرمەندانی گەورەی جیهان بڵاوکردەوە.
ئەو گۆڤارە لە بیستەمین ساڵیادی دامەزرانیدا، لە ڕاپۆڕتێکی تایبەت، ناوی ٢٠ هونەرمەندی لێهاتووی لە ئاستی جیهان بڵاو کردەوە کە یەکێک لەوان کەیهان کەلهۆڕ ژەنیارو موزیسیەنی مەزنی کوردە.
جێیوەبیرهێنانەوەیە کە رۆژی ١٠ی سیپتامبر ٢٠١٨ ش خەڵاتی نێونەتەوەیی ” ایزاک اشترن” بەو هونەرمەندە کوردە بەخشرا.
شایانی باسە کەیهان کەڵهوڕ ژەنیاری و موزیسیەنی بەناوبانگی کورد، ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە شاری شاباد لە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە و، لە تەمەنی پێنج ساڵەیی ئۆگری مویسقی دەبێ و ئیستاکە لە بواری موسیقای رۆژهەڵات و ژەنیاریی کەمانچە، خاوەنی نازناوەی تایبەتەو لە گەڵ ناودارترین گرووپە موسیقاییە جیهانییەکان چەندین بەرهەمی تۆمار کردووە.
ئەو هونەرمەندە جیا لەوەی ژەنیاری ئامێری تەموورە وسێ تارە، لە ژەنینی ئامێری کەمانچە شێواز و ستایلی تایبەت بەخۆی هەیە و خزمەتێکی بەرچاوی بەو ئامێرە مووسیقاییە کردووە.
هونەرمەند کەیهان کەلهۆڕ بە هۆی ڕێگریی کردنی ئیدارەی ئەماکن و هێزە ئینیزامییەکان لە بەڕێوەبردنی کۆنسیرت لە گەڵ گرووپی بروکلین راید، لە خەرمانانی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە نیشانەی نارەزایەتی دەربڕینی بۆ ماوەیەک لە هەرچەشنە چالاکییەکی هونەری لە ئێران خۆی بواردو، ڕایگەیاند کە لە ئێران هونەر لە لایەن ملهوڕان و باڵە سیاسییەکان بە بارمتە گیراوە.