ولایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا سەبارەت بە چالاکیی میلیشیکانی عێراقی لە سووریە و عێراق کە ئێران پشتیوانیان لێدەکا، هۆشداریی دایە سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق.
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەی “عەکاز” ڕۆژی چوار شەممە ١٠ی ڕێبەندان رایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا کاربەدەستانی ئەمریکایی سێ زانیاریی گرینگیان لە بارەی چالاکیی میلیشیاکانی عێراقی سەر بە ئێران لە نێو خاکی سووریە و عێراق، گەیاندۆتە ڕێبەرانی حکوومەتی عێراق.
بەرپرسانی ئەمریکایی خوازیاری هەنگاویی بە پەلەی دەوڵەتی عێراقن و داوایان لە حکوومەتی عیراق کردووە کە پێش بە چالاکانی میلیشیاکانی عێراقی بگرێ و داوای داماڵینی چەک لەو گرووپانە کردووە کە ئێران پشتیوانیان لێدەکا.
کاربەدەستانی ئەمریکایی بە بەرپرسانی حکوومەتی عێراقیان ڕاگەیاندووە کە میلیشیا عێراقیەکان لەنێوخۆی وڵاتی سووریەدا لە هەوڵی بە ئامانج گرتنی ئیسڕاییلن بە مووشک و لە لایەکی دیکە ویستوویانە هێرش بکەنە سەر هێزە ئەمریکاییەکان لە دەشتی ” نەینوا”.
هەروەها یەکێک لە پلانەکانی دیکەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران دروست کردنی ناوچەیەکی سەربازییە لە ڕێگای حیزبوڵڵای لوبنانەوە.
“دووگلاس سلیمان” لە ئاخیرین مەئمووریەتی خۆیدا وەک باڵوێزی ئەمریکا لە گەڵ “جیمس جفری” نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا و ” ئەندرۆبیک” جێگری وەزیری دەرەوە، ئەو زانیاریانەیان داونەتە دوکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق. ئەمریکاییەکان حکوومەتی عێراقیان ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەر هێزەکانی ئەمریکایی لە لایەن میلیشیکانی عێراقیەوە تووشی زیان بن ئەوە ئەمریکا ئەو هێزانە بۆمباران دەکا.
بەرپرسانی ئەمریکایی هۆشداریان داوەتە دەوڵەتی عێراق و داوایان لێکردوون کە ئەو هێزانە لە چەک داماڵن کە ٦٧ گرووپی میلیشیای سەر بە ئێرانن و لە دوو وڵاتی عێراق و سووریە خەریکی پلان و چالاکین.