بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی ڕیبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە چیاکانی “بڕوێشکانی” سەر بە ناوچەی بانە، لە ترسی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوویان کردە ڕێگەیەکی سەخت و دژوار و لە ئاکامی بەفر و سەرمادا دوو کەس بە ناوەکانی “سامان ساڵحی ” تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سەقز و ” محەممەد کەریمی” خەڵکی گوندی “شوی” ناوچەی بانە گیانیان لە دەست دا و کۆڵبەرێکی تر بە ناوی ” عەبباس قادرزادە” تا ئێستا بی سەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٩ی ڕێبەندان کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی ” سامی ڕەشیدی” لە کاتی کۆڵبەریی دا لە شاخەکانی ” هەراویل”ی ناوچەی سەڵماس کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.