جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له ستۆکهۆڵم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئێد و دوو پارتی سه‌ره‌کیی پێکهێنه‌ریی حکومه‌تی نوێی سوئێد کۆبۆوه.
دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ژانویه‌ی ٢٠١٩ی زایینی، د. ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به هاوڕێیه‌تی کاک ئارێز ره‌مه‌زانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه سوئێدییهکانی حیزب له سێ دیداری جیا جیادا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئێد و هه‌ردوو پارتی سۆسیال دێموکڕات و لیبراڵی ئه‌و وڵاته دیداری کرد.
له وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی سوئێد، هه‌یئه‌تی حیزب له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی ئه‌و وه‌زاره‌ته به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز هانس گرونبێری به‌رپرسی دێسکی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا له‌و وه‌زاره‌ته و دانیێل پێترشون له هه‌مان دێسک پێشوازیی لێ کرا. له‌و دیداره‌دا هاوڕێیانی حیزبی وێڕای وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی پاشخان و تایبه‌تمه‌ندیی پرسی کورد له ئێران، بارودۆخی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی کورد به‌تایبه‌تی حیزبی دێموکڕاتیان بۆ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوئێد شی کرده‌وه. ئه‌وان هه‌روه‌ها چاوه‌ڕوانییه‌كانی حیزبی دێموکڕاتیان له حکومه‌تی تازه پێکهاتووی سوئێد له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژه گه‌لی و تێكده‌رانه و تێرۆریستیی ئه‌و رێژیمه خسته به‌ر باس. دواتر به‌ڕێز هانس گرونبێری وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین له‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری و بیروڕا، کۆمه‌ڵێک پرسیار و تێبینیی له‌پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ویسته‌کانی گه‌لی کورد و خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان خسته‌ڕوو و زه‌رفیه‌ته‌کانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی سوئێد و یه‌كێتیی ئه‌ورووپای له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فشار خستنه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ۆ رێزگرتن له ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران ده‌ستنیشان کرد.
له دوو دیداری دیکه‌دا که له پارلمانی سوئێد و ده‌فته‌ری پارتی سۆسیال دێموکڕاتی سوئێد به‌ڕێوه چوون، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب و به‌رپرسی پێوه‌ندییه بیانییه‌كانی حیزب له سوئێد سه‌ردانی هه‌ردوو حیزبی سۆسیال دێموکڕات و پارتی لیبرالی سوئێدیان کرد و له‌گه‌ڵ پارلمانتێرانی هه‌رکام له‌و دوو حیزبه که بریتی بوون له فردریک ماڵم له پارتی لیبرال و لێیف نیسمێد، سه‌رکان کۆسه، که‌دیر که‌سیرگه، و ئه‌ڤین ئینجیر له پارتی سۆسیال دێموکراتی سوئێد کۆبوونه‌وه.
له‌و دیدارانه‌دا هه‌یئه‌ته‌كانی هه‌ردوو حیزبی پێکهێنه‌ری حکومه‌تی سوئێد وێڕای ده‌ربڕینی هاودهردییان له‌گه‌ڵ حیزبی دێموکڕات سه‌باره‌ت به مووشه‌کبارانی قه‌ڵای دێموکڕات، سه‌رنج و پرسیاره‌کانی خۆیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دۆخی خه‌باتی حیزبی دێموکڕات له‌پاش ئه‌و هێرشه و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌کانی له‌مه‌ودوای ئێران و ناوچه خسته‌ڕوو. هه‌یئه‌تی حیزبیش وێڕای وڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و سه‌رنجه‌کان سه‌باره‌ت به هاوکاریی زیاتری نێوان حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و ئه‌و پارتانه له سوئێد به مه‌به‌ستی باسکردنی زیاتری پرسی کوردی رۆژهه‌ڵات له سوئێد و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆچوون و پێشنیاره‌کانی خۆیان هێنایه گۆڕ که له‌لایه‌ن هه‌یئه‌ته‌کانی میوانداره‌وه پێشوازیی لێ کرا.