هه‌یئه‌تیکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ڕۆژی پشتیوانی له شنگالدا کرد.
رۆژی یەکشەممە، ١١ی گەلاوێژ لە سەر بانگهێشتی تۆری میدیایی ڕووداو شاندێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە هەولێر بە سەرپەرستیی ئیبراهیم زێوەیی‌و بە هاوڕێیەتی حه‌سن کاکیلی لە بۆنه‌یه‌کدا به‌شداریان کرد به به‌بۆنه‌ی یەکەمین ساڵیادی داگیرکاریی داعش‌و کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزیدی لە دەڤەری شنگال گیرابوو.
له‌و بۆنه‌یه‌دا دوو بەرهەمی سەمفۆنیو کۆڕاڵی پێشمەرگەو شنگال کە به‌رهه‌می هونەرمەندی ناوداری کورد دڵشاد محمد سعید بوون، پیشان دران، هه‌روه‌ها بڕگه هونه‌رییه‌کانی کۆڕیاده‌که به‌به‌شداریی ئۆرکێسترای نیشتمانی وڵاتی چێک‌و ژمارەیەک هونەرمەندی گۆرانیبێژی کوردیی چوار پارچەی کوردستان درێژه‌ی پێدرا.
له‌و کۆڕیاده‌دا نوێنەرایەتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان وێڕای ده‌سخۆشی له هونەرمەندانی چوارپارچەی کوردستان که لە سەمفۆنیای پێشمەرگەو شنگالدا، بەشدارییان کردبوو، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک چالاکی سیاسی‌و نوێنه‌رانی حیزبه سیاسییه‌کان دیداریان نوێ کرده‌وه.