بۆ ڕێز گرتن له یادی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان و به‌رز نرخاندنی ئه‌م یاده پیرۆزه، كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئه‌مریكا، ڕێوڕه‌سمێكی بۆ ئه‌م بۆنه‌یه له ده‌ڤه‌ری واشنگتون به به‌شداری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان و سه‌رجه‌م حیزبه كوردستانییه‌كان به‌ڕێوه‌برد. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا برووسكه‌ی پیرۆزبایی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی پارتی دێموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان و پارتی ئازادی كوردستان پێشكه‌شی كومیته‌ی حیزب له ئه‌مریكا كرا.
سه‌ره‌تا سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب ڕازێنه‌ری هۆڵی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوو و دواتر له لایه‌ن كاك خه‌بات ئیبراهیمپوور به‌ڕێوبه‌ری به‌رنامه و به‌رپرسی كومیته‌ی حیزب له ئه‌مریكا، بۆ به‌رز ڕاگرتنی یاد و بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی هه‌رده‌م زیندووی ڕێگای ڕزگاری گه‌له‌كه‌مان خوله‌كێك بێده‌نگی ڕاگه‌یه‌ندرا و ئاماده‌بووان به وه‌ستان له‌سه‌رپێ ڕێز و حورمه‌تی خۆیان پێشكه‌شی گیانی شه‌هیدان كرد.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا نه‌سرین خانم كه‌ریمی ئه‌ندامی كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئه‌مریكا، په‌یامی كومیته‌ی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. له به‌شێك له په‌یامی كومیته‌ی حیزب له ئه‌مریكادا هاتبوو:
كۆماری کوردستان وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموونی مۆدێرنی ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی كوردی، جێگەیەکی بێ وێنه‌ی لە مێژووی نەتەوەی كورددا هەیە، ڕووداوێک كه پاشی ٧٣ ساڵ ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، به‌داخه‌وه له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان دووپات نه‌بۆته‌وه.
خوشكه نه‌سرین كه‌ریمی له درێژه‌ی په‌یامی كومیته‌ی حیزب‌دا كوتی:
ئەم کۆمارە بە هەڵکردن و ڕەسمیەتدان بە ئالای کوردستان و داهێنانی سروودی نەتەوەیی و چەمکی پێشمەرگە، کۆمەڵێک بۆشایی لە گیان و هزری نەتەوەیی و لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا پڕ کردەوە، بۆیه پێویستە بێ لەبەرچاوگرتنی سنوورە فیکری و سیاسییەکان و بێ سەرنجدان بە جیاوازییە ئایینی، زاراوەیی و جۆغرافییەکان، لە دەوری فەلسەفەی پێکهاتنی کۆماری کوردستان و ئامانجەکانی کۆ ببینەوە. ته‌نانه‌ت هاتنی هێزه‌كانی نه‌مر مه‌لا مسته‌فای بارزانی و تێكه‌ڵ بوونیان له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و به‌شداری ڕووناكبیران و خه‌ڵكی به‌شه‌كانی تری كوردستان، ده‌بێ له‌م ڕوانگه‌وه سه‌یر بكرێ كه كه كۆماری كوردستان هیچ سنوورێكی جۆغرافیایی له‌ناو كوردستاندا ڕه‌چاو نه‌كردووه.
ناوبراو له كۆتاییدا ئاماژه‌ی به‌مه‌دا:
ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستان بێگومان پشكی شێرمان وه‌به‌ر ده‌كه‌وێ كه به‌رپرسانه‌تر و شێلگیرانه‌تر درێژه‌ده‌ری گوتاری كۆماری كوردستان بین و تا وه‌دیهاتنی ئامانجه پیرۆزه‌كانی وه‌ك زێی خوڕ ساتێ هه‌دادانمان نه‌بێ و به پشتیوانی هێزی له‌بڕان نه‌هاتووی خه‌ڵكی ناوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ڕه‌چاو كردنی هه‌موو شێوازه‌كانی خه‌بات و هه‌روه‌ها هاوكاری له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی تری ئێران، به دژی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌نگاوی كرده‌ییتر و جیددی‌تر هه‌ڵێنینه‌وه!
پاشان كاك ناسر باباخانی نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، كه وه‌ك میوان بانگهێشتی كۆڕه‌كه كرابوو وتارێكی سه‌باره‌ت به كۆماری كوردستان پێشكه‌ش كرد. كاك ناسر كوتی:
یه‌كێ له‌و ڕووداوانه‌ی “ئێمه”، كه “ئه‌وان” پێی هه‌ڵده‌به‌زنه‌وه كۆماری كوردستانه. دیاره نابێ ئه‌م ههڵبهزینهوهیهشمان پێ شتێكی سه‌یر بێ، چون ئه‌مه به جۆرێ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌كی ناسیۆنالیزمییه به‌رامبه‌ر به ناسیۆنالیزمێكی هێرشكارانهی هۆمۆژێنساز! له ڕاستیدا هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی وه‌ك دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان، ناسیۆنالیزمی داگیركه‌ری نهتاساندووه چون نه‌فسی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان شهرمهگێلاخهی كوردایه‌تی وه‌لاده‌نێ و له‌به‌رامبه‌ر هۆمۆژێن سازی نه‌ته‌وه‌كان وه‌ك سیاسه‌تی سه‌ره‌كی داگیركا‌ر ده‌وه‌ستێ. چون ئه‌وان زۆر باش له هابزباوم تێگه‌یون كه ده‌ڵێ: ئیتنیستی توانیوێتی و ده‌توانێ ئه‌م خه‌ڵكانه‌ی له شوێن گه‌لێكی به‌ربڵاو و به شێوه‌یه‌كی پهراكهنده ده‌ژین و حكوومه‌تی هاوبه‌شیان نییه، ده‌كرێ “پێش – میلله‌ت”یان پێ بوترێ كه دواجار ئه‌م چه‌مكه ده‌توانێ لێكیان گرێ بدا بۆ ده‌سپێكی پێش – نه‌ته‌وه‌خوازی و سه‌ره‌تای ده‌وڵه‌ت خوازی. بۆیه ڕێك له‌م پنته‌ڕا چه‌مكی دابه‌زاندن و داشكاندن وه‌گه‌ڕ ده‌كه‌وێ به دژی كۆماری كوردستان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌مه‌دا كه ئه‌م دابه‌زاندنه به شێوه‌ی كه‌م كردنه‌وه و بچووك كردنه‌وه و سڕینه‌وه له بابه‌ته‌كانی ئه‌واندا خۆده‌رده‌خا و به‌ته‌سه‌لی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی شه‌نوكه‌و كرد:
– بچووك كردنه‌وه‌ی پانتای جوغرافیایی كۆماری كوردستان
– كۆماری كوردستان وه‌ك ده‌سكردی ده‌ره‌كی یان كۆمارێكی گه‌لی؟!
– كۆماری كوردستان به‌رهه‌می “جبر ژئوپولیتیك”؟!
– ده‌وری كارگێڕی كاریزما
كاك ناسر باباخانی ڕه‌خنه‌شی له‌م عه‌قڵییه‌ته گرت كه به‌رامبه‌ر به هێرشی نه‌رم ئامێری نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ستدا به نیسبه‌ت كۆماره‌وه په‌سیوه و چاو دهچووقێنێ و خه‌ریكی لۆكالیزه كردنی پانتای جوغرافیایی و بیرۆكه‌یی كۆماری كوردستانه و هه‌روه‌ها ئه‌و بۆچوونه‌ی كه ڕێ به خه‌ون و خه‌یاڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گرێ، خه‌ونێك كه به ڕاشكاوی له ته‌واوی بڵاڤۆكه‌كانی سه‌ردمی كۆماریشدا ئاماژه‌ی پێكراوه كه ئه‌میش دیاریكردنی مافی چاره‌نووسه!
له بڕگه‌یه‌كی تر به‌رنامه‌كه‌دا هونه‌رمه‌ند كاك فایق عه‌بدوڵڵاهی به ده‌نگی به‌سۆزی خۆی چه‌ند پارچه ئاهه‌نگ و سروودێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد كه به گه‌رمی كه‌وته به‌ر سرنجی حازربووانی كۆڕه‌كه.
له دوایین به‌شی به‌رنامه‌كدا كاك جه‌عفه‌ر فه‌قێ نه‌بی شیعرێكی به‌هه‌ست و سۆزی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد.