کاک ڕه‌حمان عه‌زیزی، که‌سایه‌تیی خۆشناوی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌و ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕات‌و باوکی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی ھەواڵێکی ناخۆش پاشنیوەروی رۆژی یەک شەممە،١١ی گەلاویژی ١٣٩٤ کەسایەتیی دلسۆزو نیشتیمانپەروەر، خۆڕاگری حیزبی دیموکرات، کاك ڕەحمانی عەزیزی، ناسراو بە ڕەحمانی ھەمزەیو؛ باوکی کاك خالیدی عەزیزی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد‌و ئاواتی ئازادیی کوردوکوردستانی بردە ژێر گڵ.
ڕەحمانی ھەمزەی لە دایکبووی ١٣١٠ی هه‌تاوی‌و لە گوندی ئاڵیاوێ شێخانی ناوچەی سندووس لە دایک بووە. کاک ڕەحمان لە ئەندامە کۆنەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌و له ساڵەکانی دەیەی 30ی ھەتاوییەوه بۆته ئه‌ندامی حیزب. کاک ڕەحمان ده‌گه‌ڵ ئەوەی نەخوێندەوار بوو، بەڵام ئەندامێکی خاوەن ھەستو دڵسۆز بوو، خۆشەویستی نێو کۆمەڵگای خۆی بوو، هەموو کاتێک ئەرکی کادرێکی حیزبی ڕادەپەڕاند، کەسایەتییهکی لە رادەبەدەر کەم تەوەقوع به‌ڵام دڵگەورە بوو. ئه‌و دەگەڵ ھەموو نەخوێندەواریی خۆی، لەنێو زەحمەتکێشانی گوندنشین‌دا، خاوەنی نفووزی کەلام بوو، تەنانەت لە نێو ئازەرییەکانی ناوچەکەشدا زۆر خۆشەویست بوو.
کاک ڕەحمان لەھەموو دەورانی خەباتی حیزب‌دا ئەندامێکی چالاک‌و لەهەمان حاڵ‌دا نھێنیکار بوو. ساڵەکانی ١٣٤٢_١٣٤٧ شاهیدی باشن بۆ دلسۆزیو لە خۆبوردوویی کاک رەحمان کە وەک ئەندامێکی چالاکی حیزب چۆن هاتووچۆی دیوی گەرمێنی دەکردو یارمەتیی بۆ حیزب دەھینا.
بەدوای شۆرشی گەلانی ئیرانیش‌دا کاک رەحمان وەک کەسایەتییهکی نیشتمانپەروەرو خاوەن هەڵوێستو بەرابردوو لە ناوچەکانی شنۆ‌و نەغەدەو پیرانشار جیگای ڕێز‌و ئیحترام بوو.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌و بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری کاک ڕه‌حمان، به‌تایبه‌ت سکرتێری گشتیی حیزب کاک خالید عه‌زیزی ده‌کاو خۆمان به شه‌ریکه خه‌می ئه‌و بنه‌ماڵه به‌ڕێزو تێکۆشه‌ره ده‌زانین.