٤٠ شوێنه‌واری مێژوویی له پارێزگای ورمێ له به‌ره‌به‌ری ڕووخان دان، به‌ڵام ئاوڕیان لێ نادرێته‌وه.
چالاکانی که‌رتی گه‌شتیاری له ورمێ ده‌ڵێن که‌میی بوجه‌ی ته‌رخانکراو بۆ پاراستنی شوێنه‌واره مێژووییه‌کانو که‌مبایه‌خیی ئه‌و بابه‌ته لای به‌رپرسان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی زۆر له شوێنه‌واره مێژووییه‌کان به‌ره‌و داڕمان بچن، به جۆرێک که ئێستا هه‌ر نه‌بێ ٤٠ شوێنه‌واری مێژوویی له‌و پارێزگایه خه‌ریکه به یه‌کجاری دهڕووخێنو له‌نێو ده‌چن.
پارێزگای ورمێ ١٤٧٢ شوێنه‌واری مێژوویی تێدا که مێژووی هیندێک له‌وان بۆ ١٠٠٠ ساڵ له‌وه پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی که‌مته‌رخه‌میی کاربهدهستانو، ته‌رخاننه‌کردنی بودجه‌ی پێویست بۆ پاراستن‌و نۆژه‌نکردنه‌وه‌یان زۆربه‌ی ئه‌و شوێنه‌واره مێژووییانه مه‌ترسیی فه‌وتانیان له‌سه‌ره.
مزگه‌تی جامیعه‌ی ورمێ، پرده مێژووییه‌کان له شار‌و ناوچه جیاوازه‌کانی پارێزگای ورمێ، قه‌ڵاو مه‌زاری سه‌رداری بۆکان ماڵی کهبیریو بازاڕی مێژوویی خۆی به‌شێک له‌و شوێنه‌واره مێژوویی‌و فه‌رهه‌نگییانه‌ن که خه‌ریکه ده‌ڕووخێن.