بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی، مام ئەحمەد ئەسپەندار، باوکی تێکۆشەری نێو ڕیزەکانی حیزب کاک خەبات ئەسپەندار خەڵکی گوندی قووڵەسوێروی ناوچەی سەردەشت کۆچیدوایی کرد.
مام ئەحمەد و بنەماڵەکەی لە نێو خەڵکدا بە بنەماڵەیەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر و حیزب دۆست ناسراون.
مام ئەحمەد لە ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاویی و دواتر دوای شۆڕشی گەلانی ئێران هەمیشە یار و هاوکاری کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕات بووە و لە هاوکاری و یارمەتی کادر و پێشمەگەکان دریغی نەکردووە و وەک بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر چەند کەسێکیان لە ڕیزی تێکۆشەرانی حیزب دابوون و لەو ڕێگەیەدا خوێنیان داوە.
شیاوی باسە شەهید فەقی هەمزە برای مام ئەحمەد ئەسپەندار ئەندامی حیزبی دێموکرات و لەو پێناوەش گیانی بەخشی.
راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لە بنەماڵەی تێکۆشەرانی دێموکرات، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی بەڕێزی ئەسپەندار بە تایبەتی هاوڕێ خەباتی ئەسپەندار دەکا و خۆی بە شەریک و بەشدار لە خەمیان دەزانێ.