بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە رۆژی یەکشەممە٧ی ڕێبەندانی ٩٧ی هەتاویی خاتوو فاتمە موعینی خوشکی تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان سلێمان موعینی، عەبدووڵڵا موعینی و خانە موعینی بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کردوە.
خاتوو فاتمە ژنێکی نیشتمانپەروەر و گەلدۆست بوو کە لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێردا پەروەردە ببوو. خوشکی شەهیدانی ناودار و ئازای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کاک سولێمان و کاک عەبدووڵڵای موعینی بوو کە لە ساڵە کانی ٤٦ و ٤٧ی هەتاوییدا دژی ڕێژیمی حەمەڕەزاشای پەهلەوی خەباتیان کرد و وەک دوو ڕۆلەی ئەمەگناسی گەلەکەمان بوونە سەرمەشقی خەبات بۆ ئازادی و هەر لەو ڕێگەیەشدا گیانی خۆیان فیدا کرد و بوونە ڕەمزی خۆڕاگری و خەباتی چەکدارانەی گەلەکەمان دژی زوڵم و زۆرداری.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای بەرزڕاگرتنی یاد وناوی شەهیدانی شۆڕشی ٤٦ و٤٧ بەتایبەتی هاوڕێیان سولێمان و عەبدوڵڵا موعینی، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە بنەماڵەی بەڕێزیان دەکا و هیوای سڵامەتییان بۆ ئاواتەخوازە.