” ئەلیسێرت برت” جێگری وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی نیوەراست لە وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، ڕۆژی یەکشەممە ٧ی ڕیبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی لە وتووێژێکدا لە گەڵ هەواڵدەریی “ڕۆیتێرز” ڕایگەیاند کە عێراق دەبێ کۆتایی بە بەستراوەیی ئابووری و وزە لە گەڵ ئێران بێنێ.
ناوبراو کە دوای قسەکانی دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریە سەردانی عێراقی کرد، گوتی ئەوە گرینگە کە عێراق لە هەڵبژاردنی پێوەندییەکانی لەگەڵ دەرەوە دەبێ لە فکری داهاتووی خۆی دابێ و ئابووریەکی بەهێزی هەبێ و چاو لە دەستی ئێران نەبێ.
ڕۆیتێرز لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێ: ئەمریکا هیوادارە کە بە گەمارۆ خستنە سەر تاران، بتوانێ بەرەنگاری کاریگەرییەکانی ئێران بإتەوە لە ناوچەکەدا و عێراقی هانداوە هەتا کڕینی گاز لە ئێران رابگرێ. لەو پیوەندییەدا ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق داوە کە بەس هەتا بەهار دەتوانێ گاز لە ئێران بکڕێ و دواتر دەبێ ڕایبگرێ.