تۆڕی میدیایی “ئەلحەدس” لە زمان سەرچاوەیەکی ئەمنیەتیی عێراقی بڵاویکردەوە کە حیزبووڵڵای عێراق زانیاریی نۆ میلیۆن عێراقی داوە بە ئێران کە لە چوارچێوەی کارتی میللیدا کۆکراوەتەوە. ئەو ڕێکخراوە سەربە کۆماری ئیسلامی ئێرانە و لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرێ.
“ئەلحەدس” ڕایگەیاند کە ڕەوانە کردنی ئەو زانیارییە لە کۆتایی سەردەمی سەرۆک وەزیریی حەیدەر عەبادی و قاسم ئەلئەعرەجی وەزیری نێوخۆدا بووە. هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتوە کە کاربەدەستانی عێراقی هۆشدارییان داوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جێبەجێکردنی گەڵاڵە و بەرنامەکانی خۆی لەو زانیاریانە کەڵک وەردەگرێ.