سوهراب ڕەخشا خێرخواز و چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی شنۆ، پاش ڕاگرتنی زیاتر لە سێ حەوتە لە گرتووخانەی ئیتلاعات و ناڕوونی چارەنووسی، رۆژی ٦ی ڕێبەندانی ٩٧ی هەتاوی بۆ زیندانی شاری ورمێ گوازرایەوە.
سوهراب ڕەخشا ناوێکی ئاشنایە بۆ خەڵکی شنۆ و ورمێ لە خێرخوازی و زانست دۆستیدا، کە وەکوو کەسێکی دڵسۆز و هەڵسووڕ، لە دەگمەن دەوڵەمەند و ساماندارەکانی کوردە، کە بۆ گەشەی فەرهەنگ و زانست و خزمەتکردن بە منداڵان لە شارەکانی کوردستان چەندین قوتابخانەی بە هەزینی خۆی ساز کردووە.
سوهراب ڕەخشا رۆژی پێنجشەممە ١٣ی بەفرانبار بە تۆمەتی ئەمنیەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە بەرهەڵستکارەکانی ڕێژیم لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە، لە شاری ورمێ دەسبەسەر کرا.