سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستی ده‌ڵێ ئامار‌و ڕاستییەكانی كۆمەڵگەی ئێران ئەمە دەسەلمێنن كە زیانە كۆمەڵایەتییەكان كە پتر تاوانەكانی نێو كۆمەڵگە دەگرێتەوە، هه‌ر دێ‌و زیاد ده‌بن.
ئەنوەشیروان موحسێنیی بەندپێی لە كۆبوونەوەی ئیمزاکردنی بەڵگەی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان دەزگای قەزایی‌و ڕێكخراوی بێهزیستی بۆ پێش‌گرتن لە ڕووداوەكانی تاوان گوتی، هیچ كام لە زیان‌و خهسارە كۆمەڵایەتییەكان لە چەند ساڵی ڕابردوودا له که‌مییان نه‌داوه، بەڵكوو بەردەوام ڕوو لە زیادبووندا بوون‌و ئەم بابه‌ته‌ش هه‌ر له ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەو دابەزینی تەمەنی توشبوون بە تاوان‌و ئیعتیاددا کورت ناکرێته‌وه، به‌ڵکوو خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زۆر له‌وانه به‌ربڵاوترن.
سەرۆكی ڕێكخراوی بێهزیستی وێڕای ئاماژە به په‌ره‌سندنی تەڵاق که هۆكاری بەرزبوونەوەی ژماره‌ی ژنانی سەرپەرستی بنەماڵەیه، باسی له دابەزینی تەمەنی تووشبوون بە مادەی هۆشبەرو ئاڵوگۆرهکان له شێوەی تووشبوونیی ئه‌وان کردوه‌و ده‌لی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان هه‌موو پێکه‌وه پێوه‌ندییان هه‌یه.