بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان ، خەڵکی شار و گوندەکانی کوردستان لە چالاکییە تەبلیغییەکانی خۆیاندا بەردەوامن.
بەپێی هەواڵێک کە لە شاری سنەوە بە دەستمان گەیشتووە شەوی ڕابردوو ٥ی ڕێبەندان لە دڕێژەی ڕێزگرتن لە یادی ٢ی ڕێنەندان ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان ، تێکۆشەرانی دێموکرات لەو شارەوە دەوربەری شاری سنە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.
لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بەشێکی دیکە لە دۆستان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە، بە بڵاوکردنەوەی تڕاکت و نووسراوەی پێوەندیدار سەرلەنوێ وەفاداریی خۆیانیان بە ڕێبازی پیشەواقازی محەممەد و هاوڕێیانی دووپات کردەوە.
لاوانی تێکۆشەر و سەر بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنەی قارەمان، لە نێو شار و دەوروبەری ئەو شارە بە چالاکیی تەبلیغی خۆیان یادی ٢ی ڕێبەندانیان بەرز ڕاگرت.
ئەو شوێنانە کە تێیدا چالاکیی تەبلیغی کراون بریتین لە: ئاوایی سۆفیان، لە ١٥ کیلۆمێتری شاری سنە، مزگەوتی جامیعە، فەلەکەی فەیزاوا، مەیان ئێقباڵ، سێڕای ئەدەب، بەر دژبانی شەریفئاوا و لەگەڵ چەندین گەڕەک و شەقامی دیکە لە شاری سنە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەش بە سەرجەم تێکۆشەران و لایەنگرانی حیزب دەکا لە نێوخۆی وڵات و، سڵاوی شۆڕشگێڕانە بۆ ئەندامان و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری سنە دەنێرێ.