عەلی ماجیدی باڵوێزی پێشووی ڕێژیم لە ئاڵمان دەڵێ، ناکرێ بەهاسانی لە ئیدعای ئۆرووپاییەکان لە پێوەندی لەگەڵ کردەوە تێرۆڕیستییەکانی ئێران تێپەڕیین و پشت گویی بخەین، هەرچەند ئەوان ناتوانن بەڵگەکانی خۆیان بە هاسانی بسەلمێنن.
ناوبراو کە دوومانگ لەمەوبەر دوابەدوای بەڕێوەچوونی یاسای پێشگرتن لە کاری خانەنشیینکراوەکان وازی لە پۆستەکەی هێناوەو گەراوەتەوە ئێران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئیسنادا وێڕای ئاماژە بە گرینگی پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی و یەکییەتی ئورووپا دا دەڵێ ناکرێ “کردەوەی سەرەڕۆیانە” لە نێوخۆ و ڕوودانیان لەدەرەوەی وڵات چاوپۆشی لێبکرێ؛ کردەوەگەلێک کە بە وتەی ماجیدی، هەستی متمانە و هێمنی تووشی کێسە دەکات.
شایانی باسە ئورووپا کۆماری ئیسلامی بە دەستهەبوون لە کوشتنی دوو کەس لە نەیارانی لە وڵاتی هولەند و گەڵاڵە دارشتن بۆ تێرۆڕی یەکێکی دیکە لە دانماڕک و هەروەها پیلانی تەقاندنەوەی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی موجاهیدینی خەڵک لە فەرانسە تۆمەتبار کردووە و لەو پێوەندییەدا بەناو دیپلۆماتێکی ڕێژیم هەر ئێستا لە ولاتی بێلژیک دەسبەسەرە.