سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان وێڕای مەحكوومكردنی كوژرانی خەڵكی بێ‌دیفاع به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی فڕۆکه‌کانی توركیە، داوای كردووە هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پ.ك.ك ئه‌و شه‌ڕه له هەرێمی كوردستان دوورخه‌نه‌وه
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان لە بەیاننامەیەكدا كە ڕۆژی شەممە بڵاوی كردەوە، بەردەوامیی مانەوەی پ.ك.ك لە هەرێمی كوردستانی وەك مەترسییەك بۆ سەر گیانی خه‌ڵکی مەدەنی لەم ناوچانه داناوه.
لەم بەییاننامەیەدا شەپۆلی نوێی هێرشەكانی ئەم دواییانەی توركیە بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی قه‌ندیل که کوژران‌و برینداربوونی نیزیک به ١٠ که‌سی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێکه‌وته‌وه مەحكووم كراوه.
پاڕلمانی کوردستانیش به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک وێڕای مه‌حکومکردنی ئه‌و دۆخه‌و ته‌قاندنه‌وه‌ی لوله‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ تورکیه ده‌ڵێ هیوادارین هیچ لایەنێک لەکاتی ململانێ سیاسی‌و چه‌کدارییه‌کاندا پەنا نەباتە بەر زیانگەیاندن بە هۆکارەکانی بژێوی‌و ژیانی خه‌ڵکی هەرێمی کوردستان. چونکە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان بە قۆناغێکی دژوار‌دا تێپەردەبێ، کە بەهۆی بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی عیراقەوە کاریگەری خراپی لەسەر بژێوی خهڵکو گەشەپێدانی ئابوریی داناوه. بۆیه دوبارە بەناوی پارلەمانی کوردستانەوە داوە لە پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومەتی تورکیه دەکەین، درێژە بە پڕۆسەی ئاشتی بدەن و هەوڵی لێکگەیشتن و چارەسەری گرفتەکانیان بدەن، نەک پەنا بەرنە بەر زمانی توندوتیژیی و چارەسەری نیزامی.
دەوڵەتی توركیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە سەدان جار بنكەو بارەگاكانی “پ.ك.ك”ی لە سەر سنوورەكانی عێراق وەبەر ڕەهێڵەی ئاگر داوە. هەواڵدەریی “ئاناتۆلی” توركیە ئیدیعای کردوه كە تا ئێستا نزیكەی ٢٦٠ كەس لە هێزەكانی پ.ك.ك لە عەمەلیاتی ئاسمانیی توركیەدا كوژراون، به‌ڵام میدیاکانی سه‌ر به پ ک ک ده‌ڵێن ژماره‌ی شه‌هید و برینداره‌کانیان ته‌نیا چه‌ند که‌سن.