چاوەدێری مافى مرۆڤ لە سووریە کە بنکە سەرەکییەکەى لە لەندەنە، سەبارەت بە هێرشەکەى شەوى شەممە و یەکشەممەى ئیسرائیل بۆ سەر بارەگا و ئەنبارەکانى سوپاى قودسى کۆمارى ئیسلامى و حیزبوڵاى لوبنان، بڵاوى کردەوە کە ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران لە هێرشى ئیسرائیل بۆ سەر سووریە کوژران.
“ڕامى عەبدولڕەحمان” سەرۆکى دیدەبانى مافى مرۆڤ لە سووریە گوتوویەتى :”ژمارەى کوژراوانى هێرشەکانى ئەو دوو شەوەى ئیسرائیل لە سوریە بریتین لە ١٥ هاووڵاتى بیانى (غەیرە سورى) و ٦ سەربازى سووری و ١٢ ئەندامى سوپاى پاسداران “”
بە پێی وتەی ناوبراو ژمارەی کوژراوان تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە گەیشتووتە 21 کەس.
بە پێی قسەی گادی ئایزنکووت بەرپرسی ناوەندی گشتیی ئەرتەشی ئیسراییل لە وتووێژی جیاجیا لە گەڵ رۆژنامەی نیویۆرک تایمز و دوو کاناڵی هەواڵی، با باس کردن لە دەستێوەردانی کۆماری ئیسلامی لە دۆخی سووریە لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاندوە؛ کە لە ساڵی ٢٠١٧ بەملاوە هەزاران بنکە و ناوەندی نیزامی و سیخوڕی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان لە خاكی سووریە پێکاوە.
ئەوە یەکەمجارە بەرپرسێکی نیزامی وردەکارییەکانی تایبەت بە هێرشی ئیسراییل بۆ سەر بنکەکانی ئێران لە خاکی سووریە بڵاو دەکاتەوە.