بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوێكی مافەكانی مرۆڤ لە ئیتالیا، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا پتر لە ٣٥٠٠ كەس لە ٢٢ وڵاتی جیهاندا ئێعدام كراونو، لە وڵاتی ئێران تەنیا لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا،پتر لە ٦٥٧ كەس لە دار دراون.
بەپێی ئاماری ڕێكخراوی “نسونو توچینی كائینو” كە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزای ئێعدام لە سەرتاسەری جیهاندا چالاكی دەكا، لە ساڵی ٢٠١٤ دا وڵاتانی چین، ئێران و عەرەبستانی سعوودی دوابەدوای یەكتر لە پلەكانی یەكەم تا سێهەمدا لە بواری جێبەجێ كرانی سزای مەرگ لە سەرتاسەری جیهان جێیان گرتووە.
ئەم ڕاپۆرتە دەڵێ سەدی ٦٧ ئێعدامەکان له ئاستی جیهان، واته ٢٤٠٠ كەسیان لە وڵاتی چین بووە، لە وڵاتی ئێران لانیكەم ٨٠٠ كەس ملیان به پەتهوه کراوهو له عەرەبستان لانیكەم ٨٨ كەس لە تاوانباران له دار دراون.
ئاماری ئەم دامەزراوەیەی مافی مرۆڤ هەروەها ئەمە دەردەخا كە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٥ ڕا تا ئێستا سزای ئێعدام لە وڵاتی چین بهسهر ١٢٠٠ كەسی دیکهدا جێبهجێ کراوهو، ئێران پاش وڵاتی چین دووههم وڵاته که له شهش مانگی ڕابردوودا ٦٥٧ كەسی له دار داوهو پاكستانیش بە جێبەجێكردنی حوكمی ئێعدامی ١٧٤ كەس لە پلەی سێهەمی جیهاندا جێی گرتوه.