به‌هۆی ته‌قه‌ی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم له پۆلێک کاروانچیی ناوچه‌ی شنۆ سێ که‌س له‌وان برینداربوون‌و زیاتر له ١٠٠ سه‌ر وڵاغی ئه‌و کاسبکارانه به کوشت چوون.
رۆژی چوارشەممە ٧ی گەلاوێژ ژمارەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەرانو کاسبکارانی کورد لە ناوچه سنوورییه‌کانی شنۆ که‌وتوونه که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی ڕێژیم‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌سرێژیان لێکراوه.
له‌و په‌لاماره‌دا سێ کاروانچیی خه‌ڵکی سینگانی شنۆ برینداربوون‌و هێزه‌کانی ڕێژیم دوای ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی باری ئه‌و کاسبکارانه، ١٠٠ سه‌ر وڵاغی ئه‌وانیان که‌وکوژی داوه‌ته به‌ر دهستڕێژو کوشتوویانن.
به‌رده‌وامیی ئه‌و جینایه‌تانه‌ی ڕێژیم له کاتێک دایه که کوشتنی وڵاغی کاسبکاران هه‌م زیانێکی ماڵیی زۆر له‌وان ده‌دا، هه‌م بۆنی کهلاکو لاشه‌ی ئه‌وان زیانی زۆریش به ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌گه‌یه‌نێ.