٤٧ هه‌زار ژن له‌و ١٤٥ هه‌زار ژنه‌ی له ماوه‌ی ١٨ مانگی ڕابردوودا که‌لکیان له مه‌ره‌خه‌سیی ٦ مانگه‌ی منداڵبوون وه‌رگرتوه، دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر کاره‌کانیان له کار ده‌رکراون.
محه‌ممه‌د حهسهنزهدا، جێگری فه‌ننی‌و داهاتی رێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ له ئێستادا به‌هۆی هه‌لومه‌رجی بازاڕی کار زۆر که‌س ته‌نانه‌ت به بڕوانامه‌ی خوێندنی به‌رز ئاماده‌ن به مووچه‌و حه‌قده‌ستێکی زۆر که‌م دابمه‌زرێنو کار بکه‌ن؛ هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه‌ی که‌لک له مه‌ره‌خه‌سیی منداڵبوون وه‌رده‌گرن دوایه کاره‌کانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر مه‌ره‌خه‌سیی منداڵبوون به‌پێی بڕیاری ده‌وڵه‌ت له شه‌ش مانگه‌وه بکرێ به ٩ مناگ، ئه‌وا بێگومان ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی به‌هۆی که‌لکوه‌رگرتن له مه‌ره‌خه‌سیی منداڵبوون کاره‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن زۆر له‌وه‌ش زیاتر ده‌بێ.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌ره‌خه‌سیی منداڵبوونی ژنان له‌مساڵدا ٣٢٠ میلیاردتمه‌ن بودجه پێویسته که ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌و بودجه‌یه دابین بکا، ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی له سبهینێڕا مه‌ره‌خه‌سیی ٩ مانگه‌ی منداڵبوون ڕابگه‌یه‌نێ؛ به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه که تا ئێستا تاقه قڕانێکیش چییه به زیادکردنی مه‌ره‌خه‌سیی منداڵبوون له حیسابی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه نه‌کراوه.