سێ ڕێکخراوی داکۆکیی له مافی مرۆڤ ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به سه‌فه‌ری کاربه‌ده‌ستانی ئورووپا بۆ ئێران ده‌ربڕی.
فیدڕاسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ، کانونی به‌رگریکارانی مافی مرۆڤ‌و کۆمه‌ڵه‌ی به‌رگری له مافی مرۆڤ به بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک په‌له‌په‌لی کاربه‌ده‌ستانی ئورووپا بۆ سه‌ردانی ئێران‌و پشتگوێخستنی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئێران له لایه‌ن ئه‌وانیان مه‌حکوم کردوه.
عه‌بدولکه‌ریم لاهیجی، سه‌رۆکی فیدڕاسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێ ڕاسته ڕێگای داهاتوو به وتووێژدا تێده‌په‌ڕێ، به‌ڵام ده‌وڵه‌ته‌کان ناتوانن چاویان له‌و ڕاستییه‌ش بنووقێنن که ئێران پله‌ی دووهه‌می ئیعدامی له دنیادا هه‌یه‌و زۆریی ئیعدامه‌کان خه‌ریکه ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار ده‌کا.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه وه‌بیری هێناوه‌ته‌وه که له ٦ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵی زایینی‌دا ئێران خۆی دانی به ئێعدام‌کردنی ٢٤٦ که‌س داناوه‌و سه‌رچاوه موعتهبهرهکانیش ناونیشانی ٤٤٨ ئێعدامکراوی دیکه‌یان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌لایه.
ڕێکخراوه‌کانی به‌رگری له مافی مرۆڤ له کۆتایی به‌یاننامه‌که‌ی خۆیاندا داوایان کردوه که جیا له مه‌رجدارکردنی پێوه‌ندییه سیاسی‌و ئابوورییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران، ڕێز له مافی مرۆڤ‌و ڕه‌چاوکردنی بهڵێنو ده‌روه‌ستییه جیهانییه‌کان له‌و پێوه‌ندییه‌دا بگیردرێ.