کاک محه‌ممه‌د که‌ریم مروه‌تی، که‌سایه‌تیی خۆشناوی ناوچه‌ی لهیلاخو باوکی پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕات، مه‌نسوور مره‌وتی کۆچی دوایی کرد.
به‌داخه‌وه کاک محه‌ممه‌د که‌ریم مروه‌تی، که‌سایه‌تیی خۆشناوی ناوچه‌ی له‌یلاخ ڕۆژی پێنجشه‌ممه، ٨ ی گه‌لاوێژ دوای ماوه‌یه‌ک به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک محه‌ممه‌د که‌ریم که‌سێکی به‌بیرو باوه‌ڕو حیزب خۆشه‌ویست بوو. جێی ڕێز‌و ئیحتڕامی زۆری خه‌ڵکی دێولان‌و ناوچه‌ی له‌یلاخ بوو. ئه‌و شانازیی به‌وه ده‌کرد که کوڕه‌که‌ی له ڕیزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دایه‌و وه‌ک مه‌نسوور مره‌وه‌تی، کوڕی خوالێخۆشبوو کاک محه‌ممه‌د که‌ریم ده‌ڵێ: باوکم پشتیوانی هه‌ره قایمی من له ژیانی پێشمهرگایهتیو له کاتی به‌ندکرانم له زیندانی ئیتلاعاتدا بوو. ئه‌و هه‌موو کات وره‌ی دهدامێو ده‌یگوت شانازی ده‌که‌م به‌وه‌ی خه‌باتکاری نه‌ته‌وه‌ی خۆت‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان وێڕای به‌داخبوون له کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو کاک محه‌ممه‌د که‌ریم سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری به‌ڕێزی، له ناوچه‌ی لهیلاخو سنه‌و دێولان و به‌تایبه‌ت هاوڕێی پێشمه‌رگه‌مان کاک مه‌نسوور مروه‌تی ده‌کاو خۆمان به شهریکهخهمو ماته‌میان ده‌زانین.