لە حەفتاهەمین ساڵەوەگەڕی دامەزرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، حیزبی پێشڕەو و ڕێنیشاندەری خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ ڕێزگرتن لە ٧٠ ساڵە تێکۆشان، دەیان هەزار شەهید و کەم ئەندام، حەوت دەیە خۆڕاگری و بەرخۆدان دژ بە داگیرکەرانی کوردستان و هاوکات بۆ هەڵسەنگاندنی خاڵە بە هێز و لاوازەکانی مێژووی پڕ لە هەوراز و نشێوی حیزبەکەمان، کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، بە هاوکاری کومیتەکانی حیزب لە وڵاتانی سکاندیناڤی، سمینارێکی سیاسی بۆ کەسایەتی ناسراو و تێکۆشەری دێرین بەڕێز مستەفا شەڵماشی، ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەرپرسی کومیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پێک دێنێ. ناوائاخنی بەرنامەکە چەندین گۆرانی و سروودی شۆڕشگێڕانە دەبێ.
بەشداریتان لەو ڕێوڕەسمە دا، نیشانەی وەفا و قەدر زانیتانە بەرامبەر بە ٧٠ ساڵ خەباتی ئەو حیزبە تێکۆشەر و خوێنی شەهیدانی کوردستان.
ڕۆژی شەممە ١٥/٨/٢٠١٥
کاتژمیر ١٤ تا ١٧ی پاشنیوەڕۆ
شوێن:
Åsö Vuxengymnasium
Blekingegatan 55
118 94 Stockholm
بۆ زانیاری زیاتر بروانە ئەو لۆگۆی خوارەوە