ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ حه‌شیمه‌تی ئێران له ماوه‌ی ٣٥ ساڵی داهاتوودا له ٩٥ میلیۆن كه‌س زیاتر ده‌بێ.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مه‌زنده‌ی ئه‌مه ده‌كا كه له ماوه‌ی كه‌متر له ١٠ ساڵی داهاتوودا هیند پڕحه‌شیمه‌تترین وڵاتی جیهان دهبێو دوو وڵاتی چین و نیجریه له پله‌كانی دووهه‌م و سێهه‌مدا ده‌بن.
به‌پێی نوێترین ڕاپۆرتی “دووره‌دیمه‌نی حه‌شیمه‌تی جیهان” که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ئاماده ده‌کرێ، حه‌شیمه‌تی جیهان تا كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه له ١١ میلیارد‌و ٢٠٠ هه‌زار كه‌س تێده‌په‌رێ كه هێندێك له زیاتر له به‌راوردی پێشووی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، حه‌شیمه‌تی ئێران تا ساڵی ١٤٢٥ ده‌گاته ٩٥ میلیۆن كه‌س و له ڕیزی حه‌فده‌هه‌مین وڵاتی پڕحه‌شیمه‌تی جیهانڕا ده‌گاته ٢١مین وڵاتی جیهان.
جۆن ویلمۆس، سه‌رۆكی به‌شی حه‌شیمه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ به زۆربوونی حه‌شیمه‌ت له جیهان کار‌و به‌رنامه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ههژاریو په‌روه‌رده‌و فێركردن و بێهداشتی گشتی له‌م ناوچانه‌دا ئاستهمو دژوارتر ده‌بێ.