ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له به‌رنامه‌ی دایه مووشه‌كی پاتریوتی نه‌سلی نوێ به عه‌ره‌بستان بفرۆشێ. نرخی ئه‌م سیستمه مووشه‌كییه زیاتر له ٥میلیارد دۆلار مه‌زنده كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی بی بی سی ده‌وڵه‌تی ئۆباما ڕه‌زامه‌ندنیی خۆی له‌سه‌ر فرۆشتنی ٦٠٠ مووشه‌كی پاتریوتی پی ئیی سی ـ ٣ به عه‌ره‌بستان ده‌ربڕیوه.
پێنتاگۆن له به‌یاننامه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: فرۆشتنی ئه‌م مووشه‌كانه، سیستمی مووشه‌كه پاتریووتهكانی عه‌ڕه‌بستانی سعوودی مۆدێرن‌و پۆشته‌تر ده‌كه‌ن.
كۆمه‌ڵێك له چاوه‌دێران پێیان وایه په‌دافه‌ندی پاتریووتی پی ئی سی ـ ٣ ده‌توانێ سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی عه‌ره‌بستان له به‌رامبه‌ر حوسییه‌كانی یهمهنو هه‌روه‌ها مووشه‌كه بالستیكهكانی ئێران به‌هێز بكا.
هه‌واڵی فرۆشتنی مووشه‌كه پاتریووتهكان به عه‌ره‌بستان له حاڵێكدا ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ كه ئێشتۆن كارتێر، وه‌زیری به‌رگریی ئا‌مریكا، له‌م دواییانه‌دا سه‌فه‌رێكی بۆ “ڕیاز” كردبوو تا نیگه‌رانییه‌كانی عه‌ره‌بستان له بابه‌ت ڕێككه‌وتنی ناوكی كه‌م بكاته‌وه.
پێنتاگۆن هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه باسی له به‌رنامه‌ی فرۆشتنی تهقهمهنیو كه‌رسته نیزامییه‌كانی دیكه به عه‌ره‌بستان به بڕی ٥٠٠ میلیۆن دۆلار كردبوو.