ههیئهتێکی کۆمیتەی فەرانسەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان سهردانی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە فەرانسە کرد
دوانیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە ٢٩/٧/٢٠١٥ (٧/٥/١٣٩٤) هەیئەتێک لە کۆمیتەی فەرانسەی حیزبی دێموکراتی کوردستان پێکهاتوو لەئارەش زەمانی بەرپرسی کۆمیتە و مەسعوود رەواندوست ئەندامی رێبەریی حیزب، بە سەرپەرستیی جەلیل گادانی، ئهندامی راوێژکاری دەفتەری سیاسیی حیزب، سەردانی دەفتەری نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی فەرانسەیان کردو لە لایەن دارا بەکر ساڵح، نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە فەرانسەوە پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا هەیئەتی کۆمیتەی حیزب لە فەرانسە وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی نوێنەری تازەی حکوومەتی هەرێم، هیوای سەرکەوتنو بەرەپێشچوونی زیاتریان بۆ نوێنەرایەتییەکەو هەروەها بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاوات خواست.
لە درێژەی دیدارەکەدا دوو لایەن باسیان لە دوایین رووداو و پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە کردو ڕوانگەو بۆچوونی خۆیان لەمبارەوە خستەڕوو.
لهو دانیشتنهدا دوولایهن تەئکیدیان لەسەر پێویستیی یەکڕیزیو یەکگرتوویی کورد لە هەموو بوارەکانداو بە تایبەت لە هەلومەرجی هەستیاری ئێستای ناوچەکەدا کردوە.
لە کۆتاییدا نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرانسە وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی لەم دیدارە، سپاسی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کردو ئامادەیی خۆیانی بۆ هاوکاریی هەموو هێز و لایەنە کوردستانییەکان دەربڕی.