ڕۆژی شه‌ممه ڕێكه‌وتی 19ی ژانویه ناسر قادرپوور به‌رپرسی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكارانی كورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئابووری و خه‌زانه‌داریی نۆروێژی كرد و له لایه‌ن وه‌زیری ئابووری خاتوو سێڤ یه‌نسن كۆبووه‌وه. به‌ڕێز قادرپوور سه‌ره‌تا باسێكی له سه‌ر بارودۆخی زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندنی باڵای له ژێر سێبه‌ری ڕه‌شی دیكتاتۆڕی كۆماری ئیسلامی‌دا پێشكه‌ش كرد و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م خوێندكاران و به گشتی سیسته‌می ئیدئۆلۆژیزه كراوی په‌روه‌رده‌ی بۆ سێڤ یه‌نسن ڕوون كرده‌وه. قادرپوور له درێژه‌ی باسه‌كه‌ی دا سیاسه‌تی دژه مرۆیانه‌ی كۆماری ئیسلامی دژی گه‌لی كورد و كرداره تیرۆریستیه‌كانی ئه‌و ڕێژیمه كرد و ئاماژه‌ی به تیرۆری ڕێبه‌رانی حیزبی دیمۆكرات و تێكۆشه‌رانی كورد و ئێعدامی زیندانیانی سیاسی كرد. هه‌روه‌ها دۆخی ناله‌باری ئابووری ئێران به تایبه‌ت دوای گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا و كاریگه‌ری له سه‌ر كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه له ئه‌نجامی سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌رده‌رانه و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی له ناوچه‌دا به تایبه‌ت له عێڕاق، سوریه، یه‌مه‌ن، لوبنان و فه‌له‌ستین و به‌فیڕۆدانی سامانی خه‌ڵكی هه‌ژاری ئێران بۆ گروپه توندڕه‌وه‌كانی ناوچه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كان بوون.
له كۆتاییدا نوێنه‌ری یه‌كیه‌تیی خوێندكاران كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی له سه‌ر تاوانه‌كانی ڕێژیم خسته به‌رده‌م وه‌زیری ئابووری و خه‌زانه‌داریی نۆروێژ.