ئەندامی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستان کار بۆ دروستکردنی پەروەندەیەکی حقووقی بۆ بەدواداچوونی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات دەکا.
له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتن و دیداره‌كانی كاك خالید عه‌زیزی، ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئه‌مریكا، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 17ی ژانویه، له یه‌كێ له تینك تانكه‌كانی ئه‌م وڵاته به ناوی واشنگتون ئینستیتووت (Washington Institute) بەڕێزیان به هاوڕێیه‌تی كاك كامران باڵنوور، نوێنه‌ری حیزب له ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تیی ئاكادیمیكی تینك تانك، له ژێر ناوی دیدەبانی سیاسه‌تداڕێژی ئه‌م ناوه‌نده، دانیشتنێكی چڕوپڕی به‌ڕێوه برد.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی لێدوانه‌كانی كاك خالید عه‌زیزی له‌م دانیشتنه‌دا، سازكردنی دۆسییه‌كی حقووقی بوو لەسەر هێرشی مووشه‌كی و تیرۆریستیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای حیزبی دێموكراتی كوردستان له خەرمانای ئەمساڵ و (سێپتامبری ساڵی ڕابردووی زایینی) و له هه‌مان كاتیش‌دا به نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستییه.
عه‌زیزی به ئاماژه‌كردن به شوێن و كاتی مووشه‌كبارانه‌كه، ڕاسته‌وخۆ كۆماریی ئیسلامی بەوە تاوانبار كرد كه مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیی لەو هێرشە كوشتن و له‌نێوبردنی ئه‌ندامانی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكراتی كوردستان بووه. ئه‌و گوتی به پێی ئه‌وه كه مووشه‌كان ڕێك وه قه‌ڵای دێموكرات كه‌وتوون و له كاتی دانیشتنی باڵاترین ئاستی ته‌شكیلاتی حیزب واته، کۆبوونەوەی كومیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب‌دا بووه، ئه‌مه ده‌بێ وه‌ك كرده‌یه‌كی ئاماڵ كۆمه‌ڵكوژی سه‌یر بكرێ و له‌قاو بدرێ.
كاك خالید سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ ئه‌م خاڵه ڕ‌اكێشا كه به‌پێی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رنامه و لێدوانانه‌ی به‌رپرسانی باڵای سیاسی و نیزامیی كۆماری ئیسلامی (به‌تایبه‌تی سپای پاسدارارن) له تلویزیۆنه‌كانی خۆیاندا، ڕاسته‌وخۆ دانیان به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌دا هێناوه و ئه‌مه ده‌بێ وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌و جینایه‌ته له مه‌حكه‌مه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا ئیستنادی پێ بكرێ.
ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌پێی ئه‌م لێدوانانه‌ی ئه‌وان و ئه‌زموونه‌كانی ڕابردوو و خوێندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سیگناڵه‌كان، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام بێ له ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره هێرشانه، یان كرده‌ی تیرۆریستی دیکە و به شێوازی دی.
عه‌زیزی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه سپاسی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌تایبه‌تی هه‌ڵوێستی نیكی هێیلی، باڵوێزی ئه‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكانی كرد كه ئه‌م هێرشه بۆ سه‌ر قه‌ڵای حیزبی دێموكراتی كوردستانی مه‌حكووم كردبوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا گوتی كه به پێی جۆری په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا و عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌زاندنی سنووره‌كان و هێرشی نیزامی، لە خانەی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا جێ دەگرێ و ده‌بێ ئه‌مریكا له‌سه‌ر هه‌ستتر بێ.
ئه‌و وه‌ك گله‌یی ئاماژه‌ی به‌مه كرد كه سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا به نیسبه‌ت كۆماری ئیسلامییه‌وه زۆر ڕوون نییه و ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران له نێوان دڵه‌ڕاوكێی و هیوادا لانكه بكه‌ن. ئه‌و گوتی به تایبه‌تی ئه‌م پتانسییه‌له له كوردستان زۆر به‌هێزه و كوردستان به‌رده‌وام وه‌ك پێشه‌نگی خه‌بات له ئێران ده‌وری سه‌ره‌كی گێڕاوه و له بواری خه‌باتی مه‌ده‌نیدا نموونه‌ی زۆر به‌رچاو هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م بۆچوونه.
ئه‌ندامی ڕێبه‌ریی حیزب ئاماژه‌ی كرد كه حیزبه‌كه‌ی ئه‌و هه‌رگیز وڵامی هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی به توندوتیژی نه‌داوه‌ته‌وه و به‌ڵكوو به‌رده‌وام قوربانیی ده‌ستی تیرۆریسمی ده‌وڵه‌تی بووه، به‌ڵام خه‌ڵكی كورد له‌نێوخۆی ئێران هه‌میشه بۆ ده‌ربڕینی پشتیوانیی خۆیان له حیزبی دێموكرات به كرده‌وه له مه‌یداندا بوون، بۆ وێنه هه‌ر له‌پاش هێرشی مووشه‌كی و تیرۆریستیی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ڵای حیزبی دێموكراتی كوردستان و، له دوای بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستان و لایه‌نه‌كانی تر، خه‌ڵك له كرده‌وه‌یه‌كی بێ وێنه‌دا به‌ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌یان هاتن و مانگرتنێكی گشتی به‌ڕێوه‌چوو كه ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی میدیایی ته‌نانه‌ت له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌بوو.
خالید عه‌زیزی له كۆتایی قسه‌كانیدا داوای له سه‌رجه‌م به‌شداربووان كرد كه هه‌ر هه‌موویان له شوێنی كاره‌كای خۆیان پشتگیری له پرسی كورد و به‌تایبه‌تی ئه‌م دۆسییه‌یه بكه‌ن. ئه‌و گوتی به‌بێ به‌شداریی كورد هیچ پڕۆسه‌یه‌كی سیاسی و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك له ئێران سه‌رناگرێ.