شێخ سەید فارووق گیلانیزادە کەسایەتییەکی ئایینی و نەتەوەیی لە ناوچەی ورمێ بە هۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٦٣ ساڵەیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە، شێخ سەید فارووق گیلانیزادە کوڕی سەید عەبدولقادر و لە بنەماڵەی ناسراوی سەید تەهای نەهری و نەوەی شێخ عوبدوڵڵای نەهری شەمزینانی خەڵکی گوندی دیزەجی مەرگەوەڕ رۆژی هەێنی ٢٨ی بەفرانبار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو جیا لەوەی کەسێکی ئایینی بووە، بەڵام هیچ کات لە خۆشەویستی خەڵک و خاکی وڵاتیش غافڵ نەبووەو وەکوو کەسایەتییەکی ئایینی و نەتەوەیی لە نێو خەڵکی ناوچەی ورمێ ناوبانگی دەرکردبوو.
تەرمی شێخ سەید فارووق گێلانیزادە رۆژی ڕابردوو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی ورمێ بە خاک سپێردرا.
راگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە مورید و لایەنگرانی شێخەکانی نەهری دەکا و، سڵامەتییان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.