باوکی یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و خەڵکی دەڤەری ئیلام و سەر بە عەشیرەی ناوداری زیویار بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە مەجید حەیدەری باوکی ڕەزا حەیدەری لاوی خوێنگەرمیی ئیلامی کە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دایە، رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ٩٧ی هەتاویی دوای ماوەیەک بەربەرەکانی لەگەل نەخۆشی لە شاری ئیلام کۆچیدوایی کرد.
جێیئاماژەیە ڕەزا حەیدەری پێشمەرگەی بەشی پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری هەولێرە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ وێڕای ڕیزگرتن لەسەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی پێشمەرگە خۆشەیستەکانی ئەو حیزبە، پرسە وسەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عەشیرەی زیویار، بەتایبەتی بنەماڵەی حەیدەری دەکا و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێ.