سه‌رپه‌رستی زانكۆی ڕازیی كرماشان ده‌ڵێ، ئیمكاناتی نێو كارگاری زانكۆی ڕازی له ئی هونهرستانهكانیش كه‌متره.
دكتور محه‌ممه‌د ئیبراهیم ئه‌عله‌می ده‌ڵێ به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ماڵیی زانكۆكان بوار بۆ ئاشنابوونی خوێندكاران له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌كانیانی بازاڕی كار‌و به تایبه‌ت ناوه‌نده‌كانی پیشه‌سازی مسوگه‌ر ناڕەخسێو هۆكاری ئەوەش بۆ كه‌میی ئیمكاناتی فێركردن‌و ڕاهێنان له زانكۆكان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی زانكۆی ڕازیی كرماشان دەڵێ هه‌ر ئێستا ئیمكاناتی كارگاكانی زانكۆی ڕازیی كرماشان له هونه‌رستانه‌كانی ئه‌م پارێزگایه كه‌متره.
ناوبراو گوتی كهلوپهلو كۆمه‌ڵێك ده‌زگای وا له هونهرستانهكان هەیە کە ئێمە له زانكۆی ڕازی لێی بێبەشین، ئه‌مه‌ش له حاڵێك دایه كه هونهرستانهكان به باشی‌و بەپێی گونجاو كه‌ڵك له‌م كه‌لوپه‌له مۆدێرنانه وه‌رناگرن کەچی له زانكۆ پێویستییان به‌م ده‌زگایانه هه‌یه‌و ده‌ستیان پێیان ڕاناگا.