پارێزگاکانی ڕۆژاوای ئێران، واتە کوردستان‌و لوڕستان دەیان ساڵە لە ئێران لە سەرووی لیستی بێ‌کاری لەو وڵاتەدا جێدەگرن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌عاون، كار‌و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تیی كرماشان ده‌ڵێ وەک بڵێی پله‌ی یه‌كه‌می بێكاری له نێو پارێزگاكانی ڕۆژاوای ئێران‌دا به‌ش كراوه.
داوود یاوه‌ری ده‌ڵێ پارێزگای كرماشان ساڵی ڕابردوو پله‌ی یه‌كه‌می بێكاریی ئێرانی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ چه‌ند پله باشتر بووه، به‌ڵام به‌گشتی ده‌بێ بڵێین پله‌ی یه‌كه‌می بێكاری به‌رده‌وام له نێو پارێزگاكانی ڕۆژاوای ئێران ده‌ستاوده‌ست دهكاو هه‌ر جارێ یه‌كێك له‌م پارێزگایانه، ئیلام، سنە، کرماشان یان لوڕستان له پله‌ی یه‌كه‌می بێکاریی ئێران دان.
ناوبراو گوتی ئه‌گه‌رچی له دوایین ئاماری ڕاگه‌یه‌ندراو له پێوه‌ندیه‌دا پارێزگای كرماشان ٦ پله به‌رزبۆته‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه كه هیچ باوه‌ڕێكمان به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌م ئاسته نییه، چونکی بە کردەوە شتێکی ئەوتۆ هەست پێناکەینو دەشزانین ئەو پلەیە ساڵێكی دیكه جێگۆڕكێ ده‌كاته‌وه.