بەندکراوی عەقیدەتی محەممەد عەلی تاهێری کە زیاتر لە هەشت ساڵە بە تاوانی پێکهێنانی گرووپی “عیرفانی حەڵقە” لە بەندیخانە دایە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لەهەمبەر نادادپەروەری لە دەزگای قەزایی ئێران و بەرپرسانی رێژیم، داوای لێستاندنەوەی وڵاتینامەی لە کۆماری ئیسلامی کردوە.
محەممەد عەلی تاهێری بە نووسینی نامەیەک بۆ حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران، وێڕای باس کردن لە زڵم و پێشێلکردنی مافەکانی لە ماوەی نیزیک بە ٩ساڵ لە زیندان ، رایگەیاندوە کە هاونیشتمانی ئێران نامێنێ و ئەو مافەی لێوەرگرنەوە.
بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی عێرفان محەممەدعەلی تاهێری بەندکراوی عەقیدەتی لە نامەیەکدا ڕوو بە حەسەن رووحانی دەڵێ؛ زیاتر لە ٨ساڵە بە بیانووی جۆراجۆرەوە دیلی بازجۆ و مەئموورە ئەمنییەکانی “ثاراللە” سپام و، سەرەڕای سکاڵا و شکایەت کردنم هاوارم بە هێچ کوێ نەگەیشتووەو کەس گوێبیستی ئازارەکانم نییە.
لە کۆتایی نامەکەی محەممەد عەلی تاهێریدا هاتووە؛ بە لە بەرچاو گرتنی دۆخی خۆم لە بەندیخانەی ئێڤین لە ماوەی ئەم ٨ ساڵەو نیوەدا، هیوام بە ڕەچاکردنی دادپەروەری لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا نەماوەو هەر بۆیە مافی هاووڵاتیبوونی ئێرانیم ناوێت و ئەو مافە پێشکەش بە خۆتان.