سێڵاوی ئه‌م ماوه‌یه‌ی پێشوو کە له کوردستانی دا، هەر لە سنه بڕی ٤٢ میلیارد تمه‌نی زیان به‌م پارێزگایه گه‌یاندوه.
داوود كه‌مانگه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ستادی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی قه‌یرانی پارێزگای سنه وێرای پشتڕاستکردنەویە ئه‌م بابه‌ته گوتی، وه‌ها لافاوێك به‌م توندییهو له كه‌مترین زه‌مه‌ندا، له ماوه‌ی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا له سنه بێ وێنه بووه به‌م هۆیه زیانێكی زۆری له ژێرخان‌و دامه‌زراوه‌كانی شاری گه‌یاندوه.
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه سیڵاوی ئه‌م دواییانه‌ی سنه ٤٢ میلیارد تمه‌نی خه‌ساره‌ت داوە، گوتی ئه‌م لافاوه زۆرترین زیانی بۆ شاری سه‌قز بووە كه مه‌زنده ده‌كرێ بڕی ٢٣ میلیارد تمه‌ن بێ.
هه‌روه‌ها شاره‌كانی دیوانده‌ره ١٥ میلیارد تمه‌ن، بیجار ٢ میلیارد‌و ٢٠٠ هه‌زار تمه‌ن و سنه‌ش 2 میلیارد‌و ٣٠٠ هه‌زار تمه‌نیان له سیڵاوهدا زیان به‌ركه‌وتووه.