هه‌ره‌وه‌ز، ئه‌ویش به مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چوونی که‌سێکی لێقه‌وماو خه‌سڵه‌تێکی باشی کوردانه که ئێستاش نمووونه‌ی له کۆمه‌ڵگادا زۆرن.
لە گوندی خەڵیفان، سەر بە شاری نەغەدە لە ناوچەی سندووس پیاوی یەکێک لە بنەماڵەکانی ئەو گوندە بە هۆی رووداوی هاتووچۆ گرده‌نشین دهبێو له ماڵێ ده‌که‌وێ، ئه‌ویش ڕاست له وه‌رزی دروێنه‌و خه‌له‌و خه‌رماندا.
کاتێک خه‌ڵکی ئاوایی به‌وه دهزاننو ده‌بینن هەموو زەوییەکانی دەورووبەری ئەو هاوگوندەییەیان دروێنە کراوەو تەنیا زەویەکەی ئەو ماوەتەوە کە دروێنە بکرێ، خەڵکی گوندەکە بە بێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێ قۆڵی لێ هه‌ڵده‌ماڵن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵ‌و وێنانه‌ی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، نیزیک ٣٠ لاو‌و پیری بە هەستی ئه‌و گونده کۆدەبنەوەو بە رۆژێک نیزیک بە ٥ هێکتار زەوییەکەی بۆ دروێنە دەکەنو خه‌له‌و خه‌رمانی بۆ هه‌ڵده‌گرنه‌وه