ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی هۆی له بابه‌ت تۆخبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی شه‌ڕو پێكدادانه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سووریه، ده‌ڵێ هه‌ر ئێستا 12 میلیۆن كه‌س له حه‌شیمه‌تی 18 میلیۆن که‌سیی سووریه، پێویستییان به یارمه‌تی هه‌یه.
ئێستێفهن ئۆبرین له کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی شوورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، گوتی: ئه‌م ڕێكخراوه بۆ جارێكی دیكه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه بۆ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی سووریه ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه.
ناوبراو ده‌ڵێ هه‌ر ڕۆژێک كه به‌بێ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره بۆ قه‌یرانی سووریه تێپه‌ڕ ده‌بێ، كۆمه‌ڵێكی زیاتر له مرۆڤه‌كان گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، خه‌ڵکێکی زیاتر ئاواره ده‌بن، كۆمه‌ڵێكی زۆرتر پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان له ده‌ست دهدهنو وه‌چه‌یه‌كی نوێ له منداڵه‌كان به‌بێ په‌روه‌رده‌و ته‌نانه‌ت به‌بێ تۆسقاڵێك هیوا به داهاتوو، گه‌وره ده‌بن.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌مان حاڵ‌دا باسی له كه‌میی سه‌رچاوه ماڵییه‌كان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵكی سووریه كردووه‌و داوای له یارمه‌تیده‌ره نێهدهوڵهتییهکان كردووه ئاستی هاوكارییه‌كانی خۆیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره هه‌رنه‌بێ له ماوه‌ی ٤ ساڵی ڕابردوودا ٢٢٠ هه‌زار كه‌س كوژراون‌و ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵی زایینی‌دا پتر له ١ میلیۆن كه‌س به‌هۆی شه‌ڕی نێوخۆیی ئه‌م وڵاته‌دا ئاواره‌و بێ ماڵ‌و حاڵ بوون. ئاماره‌کان ده‌ڵێن ژماره‌ی ئاواره‌كان له‌و وڵاته ٨ میلیۆن و ٦٠٠ هه‌زار كه‌س تێپه‌ڕیوه.