سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، سه‌رۆكی حیزبی دێمۆكراتیكی گه‌ل له توركیه ده‌ڵێ ئه‌م “ناوچه‌ی ئه‌منه‌ی” كه توركیه‌و ئا‌مریكا به نیازن له باكووری سورویه پێكی بێنن، هه‌وڵی ئانكارا بۆ ڕێگری له دروستبوونی کیانێکی سه‌ربه‌خۆ له لایه‌ن هێزه كوردهکانه.
ده‌میرتاش، سه‌رۆكی (HDP) ڕۆژی چوارشه‌ممه به تۆڕی میدیای بی بی سی ڕاگه‌یاند كه عه‌مه‌لیاتی توركیه به‌دژی هێزه‌کانی داعش له‌م به‌ری سنووری تورکیه، ته‌نیا بیانوویه‌كه بۆ لێدانی هێزه‌كانی حیزبی كرێكارانی كوردستان، پ.ك.ك.
سه‌رۆكی HDP هه‌م توركیه‌و هه‌م “پ.ك.ك”ی هان داوه ده‌ست به پرۆسه‌ی ئاشتی بكه‌نه‌وه.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هه‌روه‌ها به ڕخنه له سازانی ئه‌مریکاو تورکیه ده‌ڵێ مه‌به‌ستی توركیه له‌م ناوچه ئه‌منه لێدانی داعش نییه. به‌ڵكوو ئه‌وه ده‌رده‌خا که توركیه به شێوه‌یه‌كی جیددی له بابه‌ت هه‌وڵی كورده‌كان بۆ پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی خودموختار له سووریه نیگه‌رانه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێ به‌م پێیه مه‌به‌ست له پێكهێنانی ناوچه‌ی ئه‌من هێزه كوردییه‌كانن نه داعش، ئه‌گه‌رچی ب توركیه بۆ پێكهێنانی ئه‌م ناوچه ئه‌منه له ڕاستیدا ده‌بێ هاوكاریی هێزه كوردییه‌كان بكا.