سه‌ره‌ڕای ڕه‌خنه‌ی توند له تورکیه سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌کانی توركیه دژی بنكه‌و باره‌گاكانی پ ك ك، هێزی ئاسمانیی ئه‌م وڵاته له په‌لاماره‌کانی بۆ سه‌ر پ ک ک به‌رده‌وامه.
فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئێف ١٦ی توركیه سه‌ر له به‌یانیی ڕۆژی ڕابردووش بنكه‌كانی حیزبی كرێكارانی كوردستانیان له بناری قه‌ندیل بۆمباران كرده‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ڕه‌سمیی توركیه ده‌ڵێن ئه‌م هێرشانه خه‌ستترین هێرش له‌م ماوه زه‌مه‌نیه‌دا بوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه بڕیاری پارلمانی توركیه له كۆبوونهوهیهکی نائاساییدا ئه‌م هێرشانه بۆ سه‌ر پ ک ک و هه‌روه‌ها هێرش بۆ سه‌ر داعش تاوتوێ بكه‌ن. بانگهکرانی پاڕلمانتاران بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له لایه‌ن HDPه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان داوای له پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی كردوه مافی پارێزراویی نوێنه‌رانی پارتی دێموكراتیكی گه‌ل له‌وان بستێننه‌وه‌و ئه‌ندامانی ئه‌م حیزبه زیاتر بخه‌نه ژێر چاودێری.
به‌ڵام دێمیرتاش له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داواكه‌ی ئه‌ردۆغاندا گوتی كه بۆخۆی‌و ٨٠ نوێنه‌ری ئه‌م حیزبه له پاڕلمان ئاماده‌ن دهسبهجێو هه‌ر ئێستا واز له مافی پاریزراوبوونی پارلمانیی ئه‌م وڵاته بێنن. ناوبراو ڕوو به نوێنه‌رانی دیكه‌ی پاڕلمان گوتی ئه‌گه‌ر ناترسێن وه‌رن با هه‌موومان واز له‌و مافه بێنین.
كارناسان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ره‌ن كه ئاماژه‌ی دێمیرتاش به‌م گرووپه له نوێنه‌رانی دیكه‌ی مه‌جلیس نوێنه‌رانی حیزبی عه‌داڵه‌ت و گه‌شه، AK پارتییه که به په‌رپێدانی گهندهڵیو به‌رتیلخواردن تاوانبار كراون، که‌چی ده‌زگای دادی تورکیه به‌بیانووی مافی پارێزراوبوونی ئه‌وان به‌دواداچوونی بۆ ئه‌و په‌روه‌ندانه نه‌کردوه