له حاڵێكدا دروستكردنی مه‌له‌وانگه‌ی شاری ئابدانان پێی له هه‌شته‌مین ساڵی خۆی نا كه هه‌موو ساڵێ به‌ڵێنیی نوێ بۆ ته‌واوکردنی ئه‌و پڕۆژه وه‌رزشییه ده‌درێ، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ئه‌و پڕۆژه‌یه ته‌واو نه‌کراوه.
كه‌میی ئیمكاناتی وهرزشیو خۆشبژیوی له پارێزگای ئیلام یه‌كێك له گرینگ‌ترین داڵغه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م پارێزگایه‌یه، به شێوه‌یه‌ك كه زۆربه‌ی كارناسان نه‌بوونی ئیمكاناتی وهرزشیو ته‌فریحی به هۆكاری سه‌ره‌كیی زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌زانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی مێهر له پارێزگای ئیلام له هه‌موو شوێنێكی ئه‌م پارێزگایه كه‌میی ئیمكاناتی وه‌رزشی به‌رچاو ده‌که‌وێ، به شێوه‌یه‌ك كه هێندێك له لاوان به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی وه‌رزشی وازیان له وه‌رزش هێناوه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه هیچ هه‌وڵێك له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستان به مه‌به‌ستی جێگیركردنی ئیمكاناتی وه‌رزشی نه‌دراوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته شاری ئابدانان به حه‌شیمه‌تی ٦٥ هه‌زار كه‌سی له پارێزگای ئیلام هێشتا مه‌له‌وانگه‌یه‌كی نییه‌و، مه‌له‌وانگه‌یه‌كی نیوه‌چڵ له‌و شاره هه‌یه كه له ساڵی ١٣٨٦وه ده‌ستی پێكراوه، به‌ڵام دوای ٨ ساڵ ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ته‌واو نه‌کراوه.