رێکخراوی پزیشکی قانوونیی ئێران ده‌ڵێ له ماوه‌ی سێ مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ٦٦٦ که‌س به‌هۆی خراپ به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له ده‌ست داوه.
پزیشکیی قانوونی ده‌ڵێ له‌و ٦٦٦ که‌سه‌ی به‌هۆی زۆرکێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر مردوون، ٥٩٦ که‌سیان پیاوو ٧٠ که‌سیان ژن بوون.
پزیشکی قانوونی له ئێران ده‌ڵێ ئاماری قوربانیانی توشبوون به مادده هۆشبه‌ره‌کان له ئێران له‌و ساڵدا له چاو ساڵی ڕابردوو سه‌دی ٦ زیادی کردوه. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌ڵێ له سێ مانگی یه‌که‌می ساڵی ڕابردوودا ٦٣٢ که‌س به‌و هۆیه گیانیان له ده‌ست دابوو.
عه‌بدوره‌زا ڕه‌حمانیی فه‌زلی، وه‌زیری نێوخۆی ئێرانیش ده‌ڵێ له ڕۆژدا ٩ که‌س به‌هۆی زۆر به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌مرن.
ئاکامه‌کانی ڕاپرسییه‌ک که دوو ساڵ له‌وه پێش ستادی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران کردوویه‌تی ده‌ریده‌خا، که کێشه‌ی ئیعتیاد‌و مادده‌ی هۆشبه‌ره له سه‌رووی هه‌موو نیگهرانیو داڵغه‌کانی خه‌ڵک بووه.
کڕاک، شیشه، هێڕۆئینو تریاک گرینگ‌ترین ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێرانن که زۆرترین توشبوویان هه‌یه، به‌ڵام ئولگووی کێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران به‌رده‌وام ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێ‌و توشبووان زۆرتر مه‌یلیان بۆ به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی ده‌گۆڕدرێ.