محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند، سه‌رۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان که ماوهی٩ ساڵه‌دا له به‌ندیخانه‌یه، ئێستاش له مافی مهرهخهسیو پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی بێبه‌شه.
بێبه‌شیی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند له مافی مهرهخهسیو پێڕاگه‌یشتنی پزیشکی له حاڵێکدایه که ناوبراو تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای داوا‌و به‌دواداچوونی زۆری خۆی‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی ڕێگه‌ی نه‌دراوه‌تێ له ده‌ره‌وه‌ی زیندام چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ بکرێ.
ئه‌و زیندانییه سیاسییه کورده له ماوه‌ی ٩ ساڵ به‌ندکرانیدا ته‌نیا جارێک‌و ئه‌ویش به‌هۆی نه‌خۆشیی قورسی کوڕه‌که‌ی چه‌ند ڕۆژێک مه‌ره‌خه‌سیی دراوه‌تێ. په‌ریناز باغبانی، خێزانی محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ده‌ڵێ مێرده‌که‌م جیا له توشبوونی به‌و نه‌خۆشییانه له به‌ندیخانه‌ش دهرمانو ده‌وای نادرێتێ‌و جیا له پێدانی ئازارشکێنی سووک هیچ گرینگییه‌کی نادرێتێ.
ئه‌و ده‌ڵێ مێرده‌که‌م که‌سایه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆیه، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایکردوه که‌متر له‌لایه‌ن میدیا‌و ناوه‌نده‌کانی داکۆکی له مافی مرۆڤه‌وه سه‌رنجی بدرێتێ، له حاڵێکدا سه‌ربه‌خۆبوونی ئه‌و نابێ هۆکاری لهبیرکردنو پشگوێخستنی ئه‌و بێ.
محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ڕۆژی ١٠ ی پووشپه‌ڕی ساڵی ٨٦ ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی نیشتمانیی ئێران به‌هۆی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ده‌سبه‌سه‌رو سزای ١١ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا.