مایک پمپئۆ وەرزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە سەر هەنگاوی تازەی یەکێتی ئورووپا لە بابەت بە تێرۆریست ناسینی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە تویتێک دا نووسی: ئەوڕۆ یەکیەتیی ئورووپا یەکەمین گەمارۆکانی دژی ئێران دەسپێکرد “هولەند” ئاشکرای کرد کە تێرۆری دوو هولەندیی – ئێرانی لە ساڵەکانی ٢٠١٥ و ٢٠١٧ ی زایینی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە ئەنجام دراون. ئەوە لە دەرێژەی پووچەڵکردنەوەی دوو هێرشی تێرۆریستیی بوو لە دانمارک و فەڕانسە لە لایەن تێرۆریستەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا.
ئێران و حیزبوڵڵا لە ساڵی ١٩٧٩وە ئورووپایان کردۆتە ئامانجی کردەوە تیرۆریستیەکانیان. بەو بڕیارەی ڕۆژی ڕابردووی یەکیەتی ئورووپا، ئەوان پەیامێکی ڕوونیان دایە ئێران کە تێرۆریزم جێگەی قبووڵکردن نییە. ئەمریکا پشتیوانی لەو بڕیارەی یەکیەتیی ئورووپا کرد و ڕایگەیاند کە لە گەڵ هاوپەیمانە ئورووپاییەکانمان بەرەنگاری هەڕەشەی تێرۆر دەبینەوە.